• هەواڵ
  • کوردستانی
  • عێراقی
  • جیهانی
  • وەرزش
  • هەمەرەنگ
هه‌ینی, كانونی دووه‌م 27, 2023
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
wazho.net
No Result
View All Result
Home سلایدشۆ
مەسرور بارزانی له‌باره‌ی مووچەی فەرمانبەران چی به‌ مستەفا کازمی وتووه‌؟

مەسرور بارزانی له‌باره‌ی مووچەی فەرمانبەران چی به‌ مستەفا کازمی وتووه‌؟

by زەردەشت حەمەد
ئه‌یلول 10, 2020
in سلایدشۆ, کوردستانی, هەواڵ
0
0
SHARES
0
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق، مه‌سرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێم ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، “مووچەی فەرمانبەران لە هەرێم بێت یان هەر ناوچەیەکی دیکەی عێراق، مافێکی ڕەوای خەڵکە و پێویستە تێکەڵی کێشە سیاسییەکان نەکرێت”، هاوكات ئاماده‌یی بۆ چارەسەرکردنی سەرجەم کێشەکان له‌گه‌ڵ عێراق دەربڕی.  

رۆژی پێنجشەممە 2020/9/10، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، پێشوازی لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق و شاندێکی یاوەری کرد، لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی سەرۆک وەزیرانی عێراق نیشانداوه‌ و بە ئاماژەیەکی ئەرێنی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی داناوه‌.
سەرۆک وەزیرانی هەرێم باسی له‌وه‌كردووه‌، “کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی تەنیا مووچە و بودجە نییە و هیوادارین هەموو کێشەکە هەڵپەسێردراوەکان لە ئایندەیەکی نزیکدا بەشێوەیکی بنەڕەتی لە سەر بنەمای دەستوور چارەسەر بکرێن.
وتیشی: “مووچەی فەرمانبەران لە هەرێم بێت یان هەر ناوچەیەکی دیکەی عێراق، مافێکی ڕەوای خەڵکە و پێویستە تێکەڵی کێشە سیاسییەکان نەکرێت”.
مەسرور بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، هەرێمی کوردستان و عێراق بە گشتی ڕووبەڕووی چەندین ئاستەنگ و قەیرانی دارایی و دۆخی نالەباری تەندروستی بوونەتەوە بۆیە ئامادەیی خۆمان بۆ چارەسەرکردنی سەرجەم کێشەکان دەردەبڕین بە شێوەیەک کە لە بەرژەوەندی هەموو هاووڵاتییانی عێراقدا بێت.
سەرۆک وەزیرانی هەرێم هه‌روه‌ها جەختیشی لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی بودجە و نەوت و ناوچە کوردستانییەکانی دەوەی هەرێم و ماف و شایستە دەستوورییەکانی پێشمەرگە کردەوە. بەتایبەتی کاراکردنی میکانیزمی هەماهەنگی ئەمنیی هاوبەش لە نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش.
لای خۆشیەوە سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگه‌یاندووه‌، هاتنی ئەو شاندە گەورە و گرنگەی حکوومەتی فیدراڵی بۆ هەرێمی کوردستان، ئاماژەیەکی بە هێزە بۆ ئامادەییمان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و دانانی بنەمایەکی نوێ و پتەو بۆ پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی.
وتیشی: “سەرکەوتنی هەر بەشێکی عێراق سەرکەوتنە بۆ هەموو عێراق و من گەشبینم کە بە هاوکاری و هەماهەنگی نێوان هەموو پێکهاتە و بەشەکانی عێراق، دەتوانین بە سەر ئاستەنگەکان سەربکەوین و ئێستاش دەرفەت و تێگەیشتنێکی نوێی باش هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان”.

ShareTweetShare
Previous Post

كازمی: هەرێمی كوردستان بەشێكی سەرەكی و تەواوكەری عیراقە

Next Post

لە هەنگاوی یەکەمدا سەرکەوتین هەنگاوەکانی تریش کۆڵنادەین تا نەگەینە ئەنجام

زەردەشت حەمەد

Next Post
لە هەنگاوی یەکەمدا سەرکەوتین هەنگاوەکانی تریش کۆڵنادەین تا نەگەینە ئەنجام

لە هەنگاوی یەکەمدا سەرکەوتین هەنگاوەکانی تریش کۆڵنادەین تا نەگەینە ئەنجام

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

گەڕان

No Result
View All Result

دەربارەی ئەم ماڵپەرە

ئەم ماڵپەرە سه‌كۆیه‌كه‌ بۆ بابه‌ته‌ گه‌رمه‌كانى رۆژ و هەواڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەندروستی و وەرزشی و زانیارى گشتى .

بەشەکانی مالپەر

  • تەندروستى
  • جیهانی
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • ڕاپۆت
  • سلایدشۆ
  • عێراقی
  • ڤیدیۆ
  • کوردستانی
  • گرنگترین هەواڵ
  • هەمەرەنگ
  • هەواڵ
  • هونەری
  • وتار
  • وەرزش

  • دەستپێک
  • تەندروستى
  • وتار
  • هونەری
  • هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ

No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ