به‌پێى توێژینه‌وه‌یه‌ك پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی توركیا، كه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات و پارتی ده‌سه‌ڵاته له‌و وڵاته، له روی جه‌ماوه‌رییه‌وه له باكوری كوردستان پاشه‌كشه‌ی كردوه.
ناوه‌ندیی توێژینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی توركیا توێژینه‌وه‌یه‌كی له 13 ویلایه‌تی خۆرهه‌ڵات و باشوری توركیا (باكوری كوردستان) ئه‌نجامدا، ده‌ركه‌وتوه سه‌رباری بونی قه‌یرانی ئابوری و بێكاری، ئه‌وانه‌ی به‌شداریان له راپرسییه‌كه‌دا كردوه پێیانوابووه، كێشه‌ی كورد له گرنگترین كێشه‌كان و ده‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێت.
ناوه‌نده‌كه پرسیاری ئه‌وه‌ی كردوه له به‌شداربوانی توێژینه‌وه‌كه “ئه‌گه‌ر رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو هه‌ڵبژاردن له توركیا به‌رێوه‌بچێت ده‌نگ به‌چ پارتێكی سیاسی ده‌ده‌یت؟”، له 63%ی به‌شداربوان وتویانه پارتی دیمو‌كراتى گه‌لان “هه‌ده‌په، كه له‌ئێستادا زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كانی له‌زیندانه‌كانی توركیادان، ته‌نها له 9.4%ی به‌شداربووان ئاماده بوون ده‌نگ به پارته‌كه‌ی ئه‌ردۆغان بده‌ن.
ئه‌و ناوه‌ند توركییه پرسیاری ئه‌وه‌شى له به‌شداربووان كردوه “ئایا گرنگترین كێشه‌كانی توركیا به پۆچونی ئێوه چییه؟” 45.3%ی به‌شداربوان پێیانوابوه كێشه‌ی كورد، 27.9% وتویانه ئابوری و بێكاری، 4.4% پێیانوابوه فه‌رامۆشكردنی دیموكراسی و له 3.9% وتویانه حكومه‌ت، هه‌روه‌ها له 3.3% پێیانوابوه سیستمی دادوه‌ری كێشه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌و وڵاته‌یه و له 2.6% سیستمی سه‌رۆكایه‌تیی توركیایان به هۆكاری دروستكردنی قه‌یرانه‌كانی ئه‌و وڵاته له قه‌ڵه‌مداوه.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا كام فاكته‌ر زیاتر كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر ده‌نگدان به پارتێكی سیاسی، له 22% ی به‌شداربوان پێیانوابوه نزیكی دیدی ئه‌و پارته له ده‌نگده‌رانه‌وه گاریگه‌ری هه‌یه، له 19.6% وتویانه ئاشتی و دیموكراسی، له 8.3% وتویانه ده‌نگ به‌و پارته ده‌ده‌ن كه زیاتر نوێنه‌رایه‌تی كورد بكات.