لى مینگ یان، كه خانمه زانایه‌كی چینی-یه له بواری ڤایرۆسه‌كان و ماوه‌یه‌كه له ترسى سه‌لامه‌تیى خۆى وڵاته‌كه‌ی جێهێشتوه، دووباره ده‌ڵێت، به‌ڵگه‌ى لایه، كه ڤایرۆسى كۆرۆنا له تاقیگه‌یه‌ك له شارى ووهانى چین دروستكراوه.
لى مینگ یان له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ى “ژنانى ئازاد Loose Women”ى به‌ریتانى وتویه‌تى: ساڵى پێشوو له لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كاندا سه‌باره‌ت به ڤایرۆسى كۆرۆناى نوێ COVID-19 به‌شدارى كردوه، ڤایرۆسه‌كه له‌و تاقیگه‌یه‌ى شارى ووهان، كه له‌ژێر كۆنترۆڵى حكومه‌تى چینه، دروستكراوه.
ئه‌و زانا چینیه، كه له شوێنى خۆشاردنه‌وه‌ى له‌رێگه‌ى به‌رنامه‌ى سكایپه‌وه به‌شداریى به‌رنامه‌كه‌ی كردبوو، رونیكردوه‌ته‌وه، “ئه‌و راپۆرتانه‌ى باس له‌وه‌ده‌كه‌ن كۆرۆنا له بازاڕى خاوردنه ده‌ریاییه‌كانى ووهانه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه، ته‌نها (هه‌ورێكه له دوكه‌ڵ)، به‌ڵگه‌م لایه ڤایرۆسه‌كه سروشتى نییه و دروستكراوى مرۆڤه و به‌ڵگه‌كانیش بڵاوده‌كه‌مه‌وه”.
ئاشكراشیكردووه “له زنجیره‌ى بۆهێڵى ڤایرۆسه‌كه‌دا جێده‌ستى مرۆڤ ده‌رده‌كه‌وێت، خاوه‌نى بڕوانامه‌ى دكتۆرام و له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك زاناى گه‌وره‌ى جیهانیدا كارده‌كه‌م، داوام لێكرا لێكۆڵینه‌وه له نه‌خۆشیه‌كى هه‌وكردنى سییه‌كان بكه‌م، كه له ووهان سه‌ریهه‌ڵداوه، دواى ته‌واوكردنى لێكۆڵینه‌وه‌كه، سه‌رپه‌رشتیارانم ئاگاداركرده‌وه له ئه‌نجامه‌كه‌ى، به‌ڵام هیچ وه‌ڵامێك نه‌بوو و هه‌موان نیگه‌ران بوون، بۆیه منیش بێده‌نگ بووم، دواتر بڕیارمدا له رێگه‌ی یوتیوب-ه‌وه خه‌ڵك ئاگادار بكه‌مه‌وه “.
ئه‌و زانا چینیه پێشتریش ئه‌وه‌ى ئاشكراكردبوو، ده‌سه‌ڵاتدارانى چین زانیاریان هه‌بووه سه‌باره‌ت به ڤایرۆسى كۆرۆنا، به‌ڵام له جیهانیان شاردوه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانیشی به بوونی زانیاری و شاردنه‌وه‌ی تۆمه‌تبار كرد.