ساره نیتبرن خانمه دادوه‌رى ئه‌مریكى له دادگاى مانهاتن-ى فیدراڵى له نیویۆرك، داوا ده‌كات به‌هۆى كه‌یسى هێرشه‌كانی 11ى سێپته‌مبه‌ره‌وه، 24 به‌رپرسى پێشوو و ئێستا سعودى دادگایى بكرێن.
ساره نیتبرن ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، سعودیه بیانوى بڕواپێكهرى هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ى به‌رده‌ستن نایسه‌لمێنن، كه ئه‌میر “به‌نده‌ر بن سوڵتان” كارى ئه‌و دوو كه‌سه‌ى راییكردوه، كه سكاڵایان له‌سه‌ره به‌هۆى كه‌یسى 11ى سێپته‌مبه‌ره‌وه.
به‌ڵام ئه‌و دادوه‌ره پێی وایه، له‌وانه‌یه ئه‌میر “به‌نده‌ر بن سوڵتان” زانیارى له‌سه‌ر یه‌كێك له به‌رپرسه‌كانى سعودیه هه‌بێت، كه راسپێردراوه بۆ هاوكاریكردنى یه‌كێك له هێرشبه‌ره‌كان له رووى دبلۆماسیه‌وه، ئه‌و دادوه‌ره ئه‌مریكییه داواش ده‌كات، به‌هۆى هێرشه‌كانه‌وه 24 به‌رپرسى پێش‌و و ئێستا سعودیه دادگایى بكرێن.
به‌پێى راپۆرتێكى ئه‌مریكى، ئه‌میر “به‌نده‌ر بن سوڵتان”، كه له‌كاتى هێرشه‌كانى 11ى سێپته‌مبه‌رى 2001 بۆ سه‌ر هه‌ردوو تاوه‌رى بازرگانیى جیهانى له شارى نیویۆرك، كه بوه هۆى گیانله‌ده‌ستدانی 2 هه‌زار و 996 كه‌س و برینداربونى 6 هه‌زار كه‌س، ناوبراو باڵیۆزى سعودیه بوه له ئه‌مریكا و له‌گه‌ڵ هاوژینه‌كه‌یدا له‌رووى دارایى و لۆجستیه‌وه هاوكاریى هێرشبه‌رانیان كردوه.