به‌هۆى ره‌خنه‌گرتنیان له سیاسه‌تى ئابوریى وڵاته‌كه‌یان، 5 به‌رپرسى كۆریاى باكور له‌لایه‌ن رژێمى ئه‌و وڵاته‌وه، كه كیم جۆنگ ئون سه‌ركردایه‌تى ده‌كات، له سێداره‌دران.
رۆژنامه‌ى “ده‌یلى ستار”ى به‌ریتانى بڵاویكردوه‌ته‌وه، هێزه‌كانى پۆلیسى كۆریاى باكور 5 به‌رپرسى ئابوریى وڵاته‌كه‌یان ده‌ستگیركردوه و به تۆمه‌تى ره‌خنه‌گرتن له سیاسه‌ته ئابورییه‌كانى كیم جۆنگ ئون، لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كراوه.
رونیشكراوه‌ته‌وه، ئه‌و 5 به‌رپرسه ناچاركراون دان به تاوانه‌كانیاندا بنێن و به‌هۆى ئه‌وه‌شه‌وه سزاى له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه له رێگه‌ى گولـلهبارانكردنهوه.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شى ئاشكراكردوه، ئه‌و به‌رپرسانه سیخوڕییان به‌سه‌ره‌وه كراوه كاتێك گفتوگۆیان له‌باره‌ى كه‌یسه‌كانى چاكسازیى پیشه‌سازى كردوه، ره‌خنه‌یان له سیاسه‌ته ئابوریه‌كانى “كیم جۆنگ ئون” سه‌ركرده‌ی ئه‌و وڵاته گرتوه به‌هۆى خراپیى بارودۆخى ئابوری، خێزان و كه‌سوكاره‌كانیشیان گواستراونه‌ته‌وه بۆ یه‌كێك له خێوه‌تگه‌كان، كه به “یودیك” ناسراوه و به به‌ندیخانه‌ى ئۆپۆزسیۆنه سیاسییه‌كان ناوده‌برێت.
كۆریاى باكور، كه وڵاتێكى دابڕێنراوه له جیهان بارودۆخێكى ئابوریى خراپى هه‌یه و به‌پێى راپۆرته‌كان 60% دانیشتوانه‌كه‌ى له‌ژێر هێڵى هه‌ژارییه‌وه‌ن.