له شارۆچكه‌یه‌كی سه‌ر به به‌سڕه، خۆپیشانده‌ران باره‌گای كۆمپانیایه‌كی توركییان داخست، به‌هۆی ئه‌وه‌ی شكستی هێناوه له پرۆژه‌یه‌كی ئاوه‌ڕۆدا.
میدیاكانی عیراق بڵاویانكرده‌وه، له شارۆچكه‌ی قرنه-ی باكوری پارێزگای به‌سره، ژماره‌یه‌كی زۆر له خۆپیشانده‌ران گردبونه‌ته‌وه، چونه‌ته به‌رده‌م باره‌گای كۆمپانیای تیفرۆم-ی توركی و دواتر باره‌گای كۆمپانیاكه‌یان داخستووه.
كۆمپانیا توركییه‌كه جێبه‌جێكاری پرۆژه‌یه‌كی تایبه‌ت به ئاوه‌ڕۆیه له شارۆچكه‌ی قرنه، خۆپیشانده‌ران كۆمپانیاكه‌یان به شكستهێنان له پڕۆژه‌كانیدا تۆمه‌تبار كردووه، بۆیه ئه‌و كاره‌یان به‌رانبه‌ر كراوه، خۆپیشانده‌ران داوایانكردووه ئه‌و كۆمپانیایانه دوربخرێنه‌وه، كه شكستیانخواردووه له جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كاندا و پرۆژه‌كان بدرێنه “كۆمپانیا دڵسۆز و راستگۆكان”.
به‌وته‌ی میدیاكانی عیراق، له‌میانی هه‌وڵه‌كانی ئه‌و خۆپیشانده‌رانه بۆ داخستنی باره‌گای كۆمپانیاكه، ئاڵۆزیی له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و كارمه‌ندانی كۆمپانیاكه‌دا دروستبووه