نوێترین هەواڵ

په‌رله‌مانتارێك: چوار ملیۆن كارتی ئه‌لكترۆنی ده‌نگدان دیارنه‌ماون

كاتع روكابی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر پشكی ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی یاسا ئاشكرایكرد: چوار ملیۆن كارتی ئه‌لكترۆنی ده‌نگدان دیارنه‌ماون، هۆشداریش ده‌دات له‌ ساخته‌كاریه‌كی ترسناك له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو.
كاتع روكابی له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا وتویه‌تى: زانیاریمان پێگه‌یشتوه‌ له‌ كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه‌ كه‌ چوار ملیۆن كارتى ئه‌لكترۆنى ده‌نگدان زیارنه‌ماون و كه‌س نازانێت له‌كوێن.
رونیشیكردوه‌ته‌وه‌: ژماره‌كه‌ ترسناكه‌ و قه‌باره‌ى ساخته‌كارى له‌ هه‌ڵبژاردنى داهاتوو گه‌وره‌تر ده‌بێت له‌ هه‌ڵبژاردنى 2018، ئه‌گه‌ر پشت به‌ كارتى بایۆمه‌ترى ماوه‌درێژ نه‌به‌سترێت و سوربن له‌سه‌ر كارتى ئه‌لكترۆنى.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ باسیله‌وه‌شكردوه‌: زانیاریه‌كانمان به‌ وردى لا نییه‌ سه‌باره‌ت به‌و كارتانه‌ى دیارنه‌ماون و له‌ چ پارێزگایه‌ك ونبون، پێویسته‌ كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان و حكومه‌ت به‌كارهێنانى كارتى بایۆمه‌ترى ماوه‌درێژ له‌بیر نه‌كه‌ن ئه‌وه‌ش له‌پێناو گره‌نتیكردنى پاكى و دادپه‌روه‌رى له‌ هه‌ڵبژاردنى داهاتوو.

هەواڵی دواتر

مستەفا کازمی هەڵوێستی خۆی لەبارەی رەتکردنەوەی پرۆژە یاسای ئاسایشی خۆراک راگەیاند

لەیەکەم هەڵویستی دژی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی بە رەتکردنەوەی پرۆژە یاسای ئاسایشی خۆراک، مستەفا کازمی سەرۆک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .