هونەرمەندی گۆرانیبێژ، نەوید زەردی نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بەناوی “فەرمو دڵم” بڵاوکردەوە.
نەوید زەردی لە چەناڵی تایبەتی خۆی لە یوتیوب نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بەناوی “فەرمو دڵم” بڵاوکردەوە، لەماوەی ٣ ڕۆژدا ٢٠٤،٠٠٠هەزار بینەری تێپەڕاند.
تێکستی گۆرانیەکە لەلایەن رەنج سەنگاوی نوسراوە، ئاوازەکەی لەلایەن نەوید خۆی دانراوە، کاری ئەڕێنجمێنتی لەلایەنی ئەفشین شوکری و مەجید کازمی کراوە، مەزلومۆتۆ کاری دەرهێنانی بۆ ئەنجامداوە.