وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا داوا له یۆنان و توركیا ده‌كات كۆتایی به كۆكردنه‌وه‌ی هێز له خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست بێنن، تا ده‌رفه‌تی گفتوگۆ بێته‌ئاراوه، 7 وڵاتی ئه‌وروپیی سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاستیش هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر ئه‌نقه‌ره‌دا ده‌كه‌ن.
له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا قسه‌ی له‌سه‌ر گرژییه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌راست كرد، رایگه‌یاند، پێویسته ناكۆكییه ده‌ریاییه‌كانی نێوان یۆنان و توركیا به رێگه‌یه‌كی دیپلۆماسی و ئاشتییانه چاره‌سه‌ربكرێن و واشنتۆن هیواخوازه دانوستاندنی راسته‌قینه ئه‌نجامبدرێت.
پۆمپیۆ داوای له توركیا كرد مه‌ترسییه‌كانی كه له ناوچه‌كه هاتونه‌ته ئاراوه، له‌به‌رچاو بگرێت، به پێویستی زانی، كه‌شتییه جه‌نگییه‌كان له ناوچه‌كه بكشێندرێنهوه بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆكان ده‌ستپێبكه‌ن.
ئه‌مه له‌كاتێكدا هه‌ریه‌كه له یۆنان و توركیا كه‌شتیی سه‌ربازییان له رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا جێگیركردووه، چونكه ناكۆكیان له‌سه‌ر مافی ده‌رهێنانی سه‌رچاوه سرووشتیه‌كانی ئه‌و ده‌ریایه هه‌یه.
لای خۆیانه‌وه وڵاتانی med 7، كه بریتین له‌و 7 وڵاته ئه‌وروپییه‌ی ده‌كه‌ونه سه‌ر ده‌ریای ناوه‌راست، دوای ئه‌وه‌ی له فه‌ره‌نسا و به‌سه‌رپه‌رشتیی ئیمانوێل ماكرۆن كۆبونه‌وه‌یه‌كیان له‌باره‌ی گرژییه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریاكه ئه‌نجامدا، دووپاتیانكرده‌وه، كه پێویسته توركیا پرۆسه‌كانی گه‌ڕان به‌دوای وزه‌دا له‌و سنوره ئاوییانه رابگرێت و هه‌نگاوه ههژمونخوازییهكانی بوه‌ستێنێت، ئه‌گه‌ر نا، هه‌ڕه‌شه‌ی سزادانی ئه‌نقه‌ره‌یان كرد، به‌تایبه‌ت كه بڕیاره رۆژی 24ی ئه‌م مانگه یه‌كێتیی ئه‌وروپا كۆببێته‌وه.