
جنین بلاسخارت نێرده‌ى تایبه‌تی رێكخراوى نه‌ته‌وه‌ی یه‌كگرتوه‌كان بۆ عیراق جه‌ختده‌كاته‌وه له‌وه‌ی سێ مه‌رج هه‌بێت بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت، هۆشداریش ده‌دات له داڕمانى بارودۆخى عیراق به‌بێ جێبه‌جێكردنى ئه‌و مه‌رجانه.
جنین بلاسخارت دواى كۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ عه‌لى سیستانى رێبه‌رى باڵاى ئایینى شیعه له عیراق له پرێس كۆنفرانسێكدا وتى “له‌گه‌ڵ ئایه‌توڵڵا عه‌لی سیستانى ته‌ئیكدمان له‌سه‌ر سه‌روه‌ریى خاكى عیراق و رێگه‌نه‌دان به ده‌ستوه‌ردانى ده‌ره‌كى و سه‌پاندنى هه‌یبه‌تى ده‌وڵه‌ت كردوه‌ته‌وه، پێكیشه‌وه هاوڕاین له‌سه‌ر ئه‌و خاڵانه”.
نێرده‌ی UN و سیستانی له كۆبونه‌وه‌كه‌یاندا باسیان له چه‌ند بابه‌تێك كردوه، له‌وانه‌ش ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته له‌وكاته‌ى دیاریكراوه، بونى یاسایه‌كى دادپه‌روه‌ری هه‌ڵبژاردن بۆ هه‌موو لایه‌نه‌كان، سه‌پاندنى هه‌یبه‌تى ده‌وڵه‌ت و كۆنترۆڵكردنى چه‌ك و هه‌روه‌ها كردنه‌وه‌ى دۆسیه گه‌وره‌كانى گه‌نده‌ڵى و لێپرسینه‌وه له گه‌نده‌ڵكاران.
نێرده‌ى رێكخراوى نه‌ته‌وه‌ی یه‌كگرتوه‌كان ته‌ئكیدى له‌وه‌شكرده‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن به‌و مه‌رجانه ئه‌نجامنه‌درێت، ئه‌وا عیراق به‌ره‌و داڕمانێكى مه‌ترسیدار ده‌ڕوات.
هه‌روه‌ها به‌پێى وته‌كانى بلاسخارت، سیستانى پشتگیرى كۆنترۆڵكردنى چه‌ك و سه‌پاندنى یاسا و كۆنترۆڵكردنى ده‌روازه سنورییه‌كانى كردوه، هه‌روه‌ك رۆڵى رێكخراوى نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانى به گرنگ زانیوه و پێشى وایه هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت بایه‌خێكى گرنگى هه‌یه.