له‌گه‌ڵ به‌رزبونه‌وه‌ی ژماره‌ی توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له جیهاندا بۆ سه‌رو 29 ملیۆن كه‌س، نه‌مسا ده‌ستپێكردنی شه‌پۆلی دووه‌می په‌تاكه‌ی به فه‌رمی راگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی داتا جیهانییه‌كان، له به‌یانی ئه‌مڕۆدا ژماره‌ی توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له جیهاندا 29 ملیۆن و 188 هه‌زاری تێپه‌ڕاند. به‌ڵام زیاتر له 21 ملیۆن و 31 هه‌زاریان چاكبونه‌ته‌وه و 928 هه‌زار و 325 گیانله‌ده‌ستدانیش تائێستا تۆماركراوه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانیش رایده‌گه‌یه‌نێت، ته‌نها له 24 كاتژمێردا، 307 هه‌زار و 930 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون.
ئه‌و داتایه سه‌رتاسه‌ری جیهانه و له رێی به‌یاننامه‌یه‌كه‌وه رونیكردوه‌ته‌وه، هیندستان و ئه‌مریكا و به‌رازیل به‌رزترین ژماره‌ی توشبوانی رۆژانه تۆمارده‌كه‌ن و زیادیشی كردوه.
پێشتر به‌رزترین ژماره‌ی توشبوانی كۆرۆنا له 24 كاتژمێردا تۆماركرابێت، له رۆژی 6ی ئه‌م مانگه‌دا بوه و گه‌یشته 306 هه‌زار و 857 حاڵه‌ت.
هه‌ر له‌و 24 كاتژمێره‌ی رێكخراوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ كردوه، زیاتر له هه‌زار گیانله‌ده‌ستدان هه‌م له ئه‌مریكا و هه‌م له هیندستان تۆماركراوه، له به‌رازیلیش گه‌یشتوه‌ته 874 كه‌س.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، سیباستیان كۆرتس راوێژكاری نه‌مسا رایگه‌یاند، شه‌پۆلی دووه‌می ڤایرۆسی كۆرۆنا رووی له وڵاته‌كه‌ی كردوه و تكا له هاووڵاتیانیش ده‌كات پابه‌ندی خۆپارێزی بن تا رێگه له بڵاوبونه‌وه‌ی زیاتری ڤایرۆسه‌كه بگرن.
نه‌مسا به راده‌یه‌كی باش له شه‌پۆلی یه‌كه‌م رزگاری بو، به‌ڵام چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه ژماره‌ی توشبوان زیادیكردوهتهوه و رۆژی هه‌ینی رابردو گه‌یشته 869 توشبوی نوێ، كه به‌رزترین ژماره‌ی توشبوانه له كۆتاییه‌كانی مانگی ئاداری رابردوه‌وه تۆماركرابێت.
له‌وباره‌یه‌شه‌وه راوێژكاری نه‌مسا له دوای كۆبونه‌وه‌یه‌كی حكومی، به فه‌رمی رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی ئێستا وڵاته‌كه‌ی پێداتێپه‌ڕده‌بێت، سه‌ره‌تای شه‌پۆلی دووه‌می كۆرۆنایه له نه‌مسادا. هه‌ربۆیه حكومه‌ت رێوشوێنه‌كانی وه‌ك به‌كارهێنانی ناچاریی ده‌مامك له بازاڕه‌كاندا ده‌سه‌پێنێت.
ژماره‌ی دانیشتوانی نه‌مسا ده‌گاته سه‌روو 8 ملیۆن و 900 هه‌زار كه‌س، تائێستاش زیاتر له 33 هه‌زار توشبوی كۆرۆنای هه‌یه و 750 حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدانیش به په‌تاكه تۆماركراوه.
هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، به‌هۆی ته‌شه‌نه‌كردنی زیاتری په‌تای كۆرۆنا له ئیسرائیل، حكومه‌تی ئه‌و وڵاته بڕیاری دا به لانی كه‌مه‌وه له رۆژی هه‌ینی داهاتوه‌وه بۆ ماوه‌ی سێ هه‌فته كه‌ره‌نتینی ته‌واوه‌تی جێبه‌جێ بكات.
رێوشوێنه‌كانی ئیسرائیل توند ده‌بن و به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگانادرێت هاووڵاتیان زیاتر له 500 مه‌تر له ماڵه‌كانیان دوربكه‌ونه‌وه، ته‌نها ئه‌و كارمه‌ند و فه‌رمانبه‌رانه بۆیان هه‌یه هاتوچۆ بكه‌ن، كه ده‌وامكردنیان به‌رده‌وام ده‌بێت.