نوێترین هەواڵ

بۆ تاووتوێكردنی پرۆژه‌یه‌ك و پێشنیازه‌یاسایه‌ك په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاری دا سبه‌ینێ (سێشه‌ممه‌) كۆبوونه‌وه‌ی ژماره‌ (5)ی ئاسایی خولی پاییزه‌ی ساڵی دووه‌م له‌ خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌ببات.
له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان بانگهێشتی گشت ئه‌ندامان ده‌كات بۆ دانیشتنی ژماره‌ 5ی ئاسایی خولی پاییزه‌ی ساڵی دووه‌م له‌ خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان.
له‌ كارنامه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستاندا هاتووه‌ “به‌رده‌وامبون له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای (له‌ئه‌ستۆكردنی فه‌رمانبه‌ران له‌ هه‌رێمی كوردستان-عیراق) به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، هه‌روه‌ها ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاسای (ماف و ئه‌ركی نه‌خۆش له‌ هه‌رێمی كوردستان)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (90، 91، 93، 96، 97) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان”.

هەواڵی دواتر

مباپێ‌: چیتر لەوە زیاتر چاوەڕێ ناكەم

كیلیان مباپێ‌ ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی پاریس سانجێرمانی هەمان وڵات جەخت لەوە دەكاتەوە، چیتر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .