تاڵێك قژى “ئه‌براهام لینكۆڵن” شانزه‌یه‌م سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا، كه له ساڵى 1865 كوژرا، له زیادكردنێكی ئاشكرادا به زیاتر له 81 هه‌زار دۆلار فرۆشرا.
به‌پێى زانیاریه‌كان، تاڵه قژه‌كه نوسراوێكى له‌گه‌ڵدا بوه، كه له‌كاتى كوژرانى پێى بوه و خوێناوى بوه، زیادكردنه‌كه‌ش له خانه‌ى زیادكردنى ئاشكراى ” RB auction” له بۆستن ئه‌نجامدرا، به‌ڵام ناسنامه‌ى كڕیاره‌كه ئاشكرانه‌كراوه.
تاڵه قژه‌كه له‌كاتى لێكۆڵینه‌وه له ته‌رمى لینكۆڵن لێكرابوهوه، كه له شانۆى “فۆرد” له واشنتۆنى پایته‌خت له‌سه‌رده‌ستى كه‌سێك به‌ناوى “جۆن ویلكس بۆس” كوژرا، تاڵه‌كه له‌سه‌ر كاغه‌زێك جێگیركراوه، هه‌روه‌ها نوسراوه‌كه، كه به “بروسكه” نێردرابو، كاتژمێر 11ى شه‌وى 14-4-1865 گه‌یشتبوه واشنتۆن.
خانه‌ى زیادكردنه ئاشكراكه، پێشبینى ئه‌وه‌ى ده‌كرد تاڵه قژه‌كه و نوسراوه‌كه نرخیان بگاته 75 هه‌زار دۆلار، به‌ڵام له‌وه زیاترى كرد و گه‌یشته 81 هه‌زار و 250 دۆلار.
له نوسراوه‌كه‌دا ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌تكراوه‌ته‌وه، كه پێشتر بڵاوكرابوه‌وه و باسیان له‌وه‌ده‌كرد “ئیدوین ستانتۆن” وه‌زیرى شه‌ڕى ئه‌وكاته‌ى ئه‌مریكا به‌هۆی ناكۆكییه تایبه‌ته‌كانیانه‌وه، له پیلانگێڕیه‌ك بۆ كوشتنى لینكۆڵن به‌شداربوبێت.