كۆمپانیاى بریتیش پترۆڵیۆم پێشبینی كۆتاییهاتنی سه‌رده‌مى نه‌وتى خاو راده‌گه‌یه‌نێت و پێیوایه، سه‌رده‌مى گه‌شه‌سه‌ندنى خواست له‌سه‌ر نه‌وتى خاو كۆتاییهاتوه، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه زۆر كه‌س وای بۆ ده‌چن سه‌رده‌مى نه‌وت چه‌ندین ده‌یه‌ى دیكه به‌رده‌وام ده‌بێت.
كۆمپانیا به‌ریتانییه‌كه له راپۆرتێكدا بڵاویكردوه‌ته‌وه، سه‌رده‌مى به‌كارهێنانى نه‌وت هه‌رگیز ناگه‌ڕێته‌وه سه‌رده‌مى پێش بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا و جیهان له سوته‌مه‌نى به‌ردین دورده‌كه‌وێته‌وه.
هه‌روه‌ها پێشبینى سیناریۆیه‌كى جیاواز بۆ داهاتوى نه‌وت ده‌كات و رایگه‌یاند، باڵاده‌ستى نه‌وت روبه‌ڕوى ئاڵنگاری ده‌بێته‌وه و دواجار كۆتایى دێت. پێشیوایه تا ساڵى 2050 رێژه‌ى به‌كارهێنانى وزه 50% كه‌مده‌كات و له سیناریۆیه‌كى دیكه‌دا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه 80% كه‌مده‌كات.
له‌سه‌ر ئه‌و سیناریۆیانه‌ش، كۆمپانیاكه ماوه‌یه‌ك ده‌ستیكردوه به كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مهێنانى سوته‌مه‌نى و چون به‌ره‌و سوته‌مه‌نى پاك، ئه‌وه‌ش وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ كۆتاییهاتنى سه‌رده‌مى نه‌وتى خاو، هه‌مان رێگه له‌لایه‌ن چه‌ندین كۆمپانیاى به‌ناوبانگ و گه‌وره‌ى بوارى نه‌وتیش گیراوه‌ته‌به‌ر.