مایك بلومبێرگ ملیاردێری ئه‌مریكی به‌ڵێنی دا به لانی كه‌مه‌وه 100 ملیۆن دۆلار به هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی (جۆ بایدن) كاندیدی دیموكراته‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا ببه‌خشێت تا له ویلایه‌تی فلۆریدا به‌سه‌ر دۆناڵد ترامپی ركابه‌ریدا سه‌ربكه‌وێت.
فلۆریدا یه‌كێكه له‌و ویلایه‌تانه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا یه‌كلاییده‌كاته‌وه و ده‌نگی كۆماری و دیموكراته‌كانیش له یه‌كه‌وه نزیكن، هه‌ربۆیه ترامپ سه‌رۆكی ئێستا و كاندیدی كۆمارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتو رایگه‌یاند، له پاره‌ی تایبه‌تی خۆی خه‌رج ده‌كات بۆئه‌وه‌ی ده‌نگی ویلایه‌ته‌كه مسۆگه‌ربكات.
له به‌رانبه‌ردا، مایك بلومبێرگی ملیاردێر، كه پێشتر ملیارێك دۆلاری خه‌رجكرد بۆئه‌وه‌ی ببێته كاندید دیموكراته‌كان و له بری جۆ بایدن بچێته كێبڕكێی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكاوه، ئێستا به‌ڵێن ده‌دات به‌لانی كه‌مه‌وه 100 ملیۆن دۆلار بۆ هه‌ڵمه‌تی بایدن خه‌رجبكات تا ویلایه‌تی فلۆریدا بباته‌وه.
فلۆریدا 29 ئه‌ندامی له كۆی 270 ئه‌ندامی كۆمه‌ڵگه‌ی هه‌ڵبژاردن هه‌یه، كه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی یه‌كلایی ده‌كاته‌وه و ساڵی 2016ه‌ش ترامپ توانی ده‌نگی ویلایه‌ته‌كه بۆ خۆی به‌رێت و له هه‌ڵبژاردنی 2012شدا باراك ئۆباما ده‌نگه‌كانی بردبوه‌وه.