دواى بڵاوبونه‌وه‌ى ده‌نگۆى پیلاندانانى ئێران بۆ كوشتنى خانمه باڵیۆزێكى ئه‌مریكا، دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا ده‌ڵێت “هه‌ر هێرشێكى ئێرانى وه‌ڵامه‌كه‌ى هه‌زار هێنده به‌هێز ده‌بێت”.
پێشتر به‌رپرسێكى ئه‌مریكى به رۆژنامه‌ى “پۆله‌تیكۆ”ى وڵاته‌كه‌ى وتبو، كۆمارى ئیسلامى ئێران پیلانى كوشتنى لانا ماركس باڵیۆزى ئه‌مریكاى له ئه‌فریقاى باشورى داڕشتوه وه‌ك تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه‌ك به‌رانبه‌ر كوشتنى قاسم سوله‌یمانى فه‌رمانده‌ى پێشوى فه‌یله‌قى قودسى سوپای پاسداران.
له‌وباره‌یه‌وه دۆناڵد ترامپ له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر بڵاویكردوه‌ته‌وه، به‌پێى راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان ئێران پیلانى داڕشتوه دژى ئه‌مریكا هێرش ئه‌نجامبدات وه‌ك تۆڵه‌كردنه‌وه‌ى كوشتنى قاسم سوله‌یمانى، كه به‌هۆى پیلانه‌كانى داهاتوى بۆ كوشتنى سه‌ربازانى ئه‌مریكى و زیادكردنى ئه‌و مه‌ینه‌تیانه‌ى چه‌ندین ساڵه ئه‌نجامى ده‌دا، كوژرا.
باسى له‌وه‌شكردوه، هه‌ر هێرشێك له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه بۆسه‌ر ئه‌مریكا به هه‌ر شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان بێت، وه‌ڵامه‌كه‌ى هێرشێكی هه‌زار ئه‌وه‌نده به‌هێزتر ده‌بێت بۆسه‌ر ئێران.
به‌پێى زانیارییه‌كان، كوشتنى ئه‌و باڵیۆزه‌ى ئه‌مریكا یه‌كێكه له بژارده‌كانى ئێران وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه، به‌ڵام سه‌عید خه‌تیب زاده وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران به توندى ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى ره‌تكرده‌وه و داواشى له به‌رپرسانى ئه‌مریكا كرد كۆتایى به شێوازى بێ‌مانا بهێنن بۆ دروستكردنى كه‌شێكى دوژمنكارانه به‌رانبه‌ر ئێران له مه‌یدانى نێوده‌وڵه‌تییدا.