
یادی 36هه‌مین ساڵیادی كۆچی دوایی ‘شای ناشرین’ی سینه‌مای توركیا، ئه‌كته‌ر، ده‌رهێنه‌ر و سیناریست یڵماز گوینه‌ی ده‌كرێته‌وه.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده كه ناوی ته‌واوی یڵماز پوتون-ه له ساڵی 1937دا له دایك و باوكێك به ناوه‌كانی هامیت و گولو پوتون ناسراوه له گوندی یه‌نیجه سه‌ربه پارێزگای ئادانا له‌دایكبووه.
یڵماز گوینه‌ی له دیمانه‌یه‌كیدا، ساڵانی منداڵیی به‌م شێوه‌یه باس كردووه ”ناوم واتای پۆڵایین به‌رامبه‌ر سه‌ختییه‌كان، بێ ئومێد نه‌بوو، نه‌به‌ز و ملكه‌چ نه‌كردووه. نازناوه‌كه‌م واتا ناوكی میوه‌یه‌كی كێوی نه‌شكاوه. له ساڵی 1937دا له گوندی یه‌نیجه له ئادانا كه شارێكی باشووری توركیایه له دایكبووم. یه‌كێكم له دوو منداڵی خێزانێكی بێ خاكی به ره‌چه‌له‌ك كورد. دایكم دینداربوو و نه‌خوێنده‌واریش بوو، باوكیشم له میانی خزمه‌تی سه‌ربازیی فێری نووسین و خوێندنه‌وه بووبوو. وه‌ك دایكم ئه‌ویش هیچ نه‌چووه‌ته خوێندنگا. له ته‌مه‌نی نۆ ساڵییه‌وه تا ئێستا به ئیشكردن ژیانم بردووه‌ته سه‌ر. یه‌كه‌م ئیشم شوانی گوێره‌كه بوو”.

– له قۆناغی ئاماده‌ییدا به سینه‌ما ئاشنا بووه
یڵماز گوینه‌ی كه له ئادانا قۆناغه‌كانی بنه‌ڕه‌تی و ناوه‌ندی ته‌واوكردووه، بۆ ده‌ستخستنی بژێوی ژیان هێشتا له ته‌مه‌نی 13 ساڵییدا بووه كه به پاسكیل بهكرهی فیلمه‌كانی بۆ سینه‌ماكان ده‌گواسته‌وه كه 16 میلیمه‌تر بوون، له‌سه‌ر ته‌خته‌یه‌كیش كه به‌شان هه‌ڵی ده‌گرت رێكلامی فیلمه‌كانی نمایش ده‌كرد، به‌وه‌یش یه‌كه‌م هه‌نگاوی بۆ سینه‌ما هه‌ڵ نا.
یڵماز گوینه‌ی وه‌ك نوێنه‌ری كۆمپانیاكانی And Film و Kemal Film فیلمی دابه‌ش ده‌كرد. گرنگییدانی به ئه‌ده‌بیات یه‌كێك بوو له گرنگترین هۆكاره‌كانی ئاراسته‌كردنی ئه‌و هونه‌رمه‌نده بۆ سینه‌ما.
به‌و چیرۆكانه‌ی كه له قۆناغی ئاماده‌ییدا به ناوی ”دۆروك” له گۆڤارێكی هونه‌ریدا بڵاوی ده‌كردنه‌وه له ساڵی 1955دا، سكاڵای له‌سه‌ر تۆماركرا.
هونه‌رمه‌ند یڵماز گوینه‌ی له رێگه‌ی یاشار كه‌مال-ه‌وه ئاشنایه‌تی له‌گه‌ڵ ئاتیف یڵماز په‌یدا كرد كه یه‌كێك بوو له ده‌رهێنه‌رانی یه‌شیلچام و بۆ ماوه‌یه‌ك یاریده‌ده‌ری ئه‌و بووه.
یڵماز گوینه‌ی له گۆڤاره‌كانی ”یانی ئوفوكڵار”، ”ئۆنوچ”، ”پازار پۆستاسی” و ”بیر”دا نووسینه‌كانی بڵاو ده‌كرده‌وه، كاتێك ته‌مه‌نی 18 ساڵان بوو به‌هۆی نووسینی چیرۆكێك به ناوی ”سێ سیستمی نایه‌كسانی نه‌زانی” به بیانوی پرۆپاگه‌نده‌كردن بۆ هزری كۆمۆنیستی یه‌ك ساڵ و شه‌ش مانگ زیندانی كرا.
یڵماز گوینه‌ی له ساڵی 1956دا، چووه‌ته كۆلێجی یاسا له زانكۆی ئوفوك له ئه‌نقه‌ره و له ساڵی 1957دا جێی هێشت و رووی كرده كۆلێجی ئابووریی زانكۆی ئیستانبوڵ.
دواتر له لێدوانێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ناتوانێت درێژه به خوێندن بدات و وتی: ”له ساڵی 1957دا، خه‌یاڵی خوێندنی ئابوورییم له زانكۆی ئیستانبوڵ چووه مێشك، به‌ڵام نه‌متوانی به‌رده‌وام بم. دۆسیه‌ی دادگا كه له ساڵی 1955ه‌وه درێژه‌ی هه‌بوو به ئه‌نجام گه‌یشت و له سه‌ره‌تادا، حه‌وت ساڵ و شه‌ش مانگ سزای قورس درام و سزای دوو ساڵ و شه‌ش مانگ دوورخستنه‌وه‌م بۆ ده‌رچوو. دواتر دادگای ته‌مییز بڕیاره‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه. له دانیشتنی نوێی دادگادا، سزای یه‌ك ساڵ و شه‌ش مانگ زیندانیم بۆ ده‌ركرا له‌گه‌ڵ شه‌ش مانگ دوورخستنه‌وه. خوێندنه‌كه‌م له نیوه‌دا مایه‌وه. ته‌نها رێگای به‌رده‌مم فێربوون بوو له رێگه‌ی مامۆستاكانه‌وه. وام كرد”.
– بۆ یه‌كه‌مجار له فیلمه‌كانی “ئه‌م رۆڵانه‌ی نیشتمان” و “ئاسك” به شێوه‌یه‌كی پڕۆفیشناڵانه رۆڵی گێڕا

یڵماز گوینه‌ی له ساڵی 1959 بۆ یه‌كه‌مجار به شێوه‌یه‌كی پڕۆفیشناڵ له هه‌ردوو فیلمی “ئه‌م رۆڵانه‌ی نیشتمان” و “ئاسك” رۆڵی گێڕا كه خۆی سیناریۆی فیلمه‌كانی نووسیبوو و له‌لایه‌ن عاكیف یڵمازه‌وه كاری ده‌رهێنانیان بۆ كرابوو. دوای ئه‌و فیلمانه یڵماز پاشناوی “گوینه‌ی” بۆ خۆی به‌كار هێنا. له ساڵی 1961 كاتێك یاریده‌ری ده‌رهێنه‌ری فیلمی “به‌ڵای شیرین” بوو ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و تا ساڵی 1962 له زینداندا مایه‌وه و شه‌ش مانگیش بۆ شاری قۆنیا دوور خرایه‌وه.
له ساڵی 1963 جارێكی دیكه گه‌ڕایه‌وه بۆ سینه‌ما و زیاتر سه‌رقاڵی ده‌رهێنانی فیلمی سه‌رگوزه‌شته‌یی بوو. هه‌ر له‌و ساڵه‌دا به فیلمی “هه‌ردووكیان بوێر بوون” كه خۆی سیناریۆكه‌ی نووسیبوو و له كاراكته‌ری “دلێر”دا رۆڵی سه‌ره‌كی فیلمه‌كه‌ی ده‌گێڕا هاته‌وه سه‌ر شاشه‌ی سینه‌ما. له‌و فیلمه‌دا گوینه‌ی چیرۆكی یاخیبوونی منداڵێكی ئانادۆڵو ده‌گێڕێته‌وه كه ناحه‌قی به‌رامبه‌ر كراوه، هه‌ر له‌و ساڵانه‌دا نازناوی شای ناشیرین-ی پێ درا.
به‌هۆی ئه‌و رۆڵه‌ی كه له فیلمی “یاسای سنووره‌كان” گێڕای كه له ساڵی 1967 له‌لایه‌ن لوتفی ئاكدارهوه ده‌رهێنانی بۆ كرابوو به “باشترین ئه‌كته‌ری كوڕ” له فێستیڤاڵی فلیمی پرته‌قاڵی زێڕینی/ ئانتاڵیا 1967 هه‌ڵبژێردرا.
یڵماز گوینه‌ی وه‌ك ده‌رهێنه‌ر، سیناریۆنووس و ئه‌كته‌ر به‌شداری له زیاتر له 100 فیلمی وه‌ك “گولـله‌ی نیگه‌ران”، “من كه مردنم ده‌ژیم”، “رووباری سوور”، “مه‌ڕی ڕه‌ش”، “جومعه‌لی باریكه‌ڵه”، “شای چڵكن”، “سه‌ید خان”، “بووكی خاك”، “گورگه برسییه‌كان”، “زه‌ینۆ”، “خه‌م”، “ههلقۆزهرهوهكان”، “باوك” و “شیوه‌ن” به‌شداری كردووه.
له ساڵی 1967 هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئه‌كته‌ر نه‌باهه‌ت چههرهدا كرد كه له میانی ده‌رهێنانی فیلمێكدا له ساڵی 1964 ناسیبووی.
یڵماز گوینه‌ی له ساڵی 1978 كۆمپانیای گوینه‌ی بۆ به‌رهه‌مهێنانی فیلم دامه‌زراند و هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌دا گۆڤارێكی به ناوی “گوینه‌ی” ده‌ركرد كه له رێگای بڵاوكردنه‌وه‌ی بیر و بۆچوونه‌كانی له‌باره‌ی سینه‌ما و هونه‌ر و هۆنراوه و چیرۆكه‌وه سه‌رنجی خوێنه‌رانی بۆ خۆی راكێشا.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده له 1968-1970 خزمه‌تی سه‌ربازیی ته‌واو كرد و به‌هۆی رۆڵگێڕانی وه‌ك كاراكته‌ری “جه‌بار” كه كوڕێكی هه‌ژاره و گوێدرێژ و عه‌ره‌بانه‌ی پێیه و به هیوای دۆزینه‌وه‌ی گه‌نجینه‌یه‌ك به دوای مامۆستایه‌كدا ده‌كه‌وێت له فیلمی “هیوا” له 1970 كه هه‌ر خۆی سیناریۆنووس، ده‌رهێنه‌ر و كاراكته‌ری سه‌ره‌كی فیلمه‌كه بوو، كاردانه‌وه‌ی زۆری ئاره‌زوومه‌ندانی سینه‌مای به‌دوای خۆیدا هێنا. فیلمی “هیوا” كه شه‌ش خه‌ڵاتی فێستیڤاڵی فیلمی قۆزاخه‌ی زێڕینی ئادانای به شایسته زاندرا، وه‌ك خاڵێكی وه‌رچه‌رخان له‌قه‌ڵه‌م درا له مێژووی سینه‌مای توركیادا.
فیلمی “هیوا” به ته‌كنیكی سینه‌مایی، زمان و ئاراسته‌ی سیاسیی له فیلمه‌كانی دیكه‌ی گوینه‌ی جیا ده‌كرێته‌وه، دواتر ئه‌و فیلمه رۆڵی پێشه‌نگایه‌تی گێڕا بۆ فیلمه سیاسییه‌كان كه دواتر ده‌رهێندران.
یڵماز گوینه‌ی به‌هۆی فیلمی “هیوا”ه‌وه خه‌ڵاتی “باشترین ئه‌كته‌ری كوڕ”ی له فێستیڤاڵی فیلمی پرته‌قاڵی زێڕینی ئانتاڵیا و “خه‌ڵاتی تایبه‌تی ده‌سته‌ی هه‌ڵبژێردراوان”ی فێستیڤاڵی فیلمی گرێنبۆڵی به شایسته زاندرا، ئه‌م فیلمه كه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی سانسۆره‌وه قه‌ده‌غه كرابوو له ساڵی 2015 له “47همین رێوڕه‌سمی خه‌ڵاتی سینه‌مای توركیا” كه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی نووسه‌رانی سینه‌مایییه‌وه رێك خرا وه‌ك یه‌كێك له 10 فیلمه هه‌ره باشه‌كانی سه‌ده له توركیا له‌قه‌ڵه‌م درا.

– به رۆمانی “به‌داماوی مردن” خه‌ڵاتی “ئۆرهان كه‌مال”ی بۆ رۆمان به‌ده‌ست هێنا
یڵماز گوینه‌ی، دوای یه‌ك ساڵ و شه‌ش مانگ ژیانی هاوسه‌ری له ساڵی 1968دا له نه‌باهات چه‌هره جیابووه.
له ساڵی 1970دا له‌گه‌ڵ ژاڵه فاتمه سولهیمانگیل هاوسه‌رگیری كرد و كاتێك كوڕه‌كه‌یان له‌دایكبوو ناویان نا ره‌مزی یڵماز.
یڵماز گوینه‌ی له ساڵی 1972دا به رۆمانی “به‌داماوی مردن” خه‌ڵاتی “ئۆرهان كه‌مال”ی بۆ رۆمان به‌ده‌ست هێنا كه تیایدا باسی له ژیانی منداڵی خۆی كردووه و پاڵه‌وانی رۆمانه‌كه‌ش هه‌مان ناوی كوڕه‌كه‌ی هه‌یه.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده كچێكیشی به ناوی ئه‌لیف گیونه‌ی هه‌یه.
یڵماز گوینه‌ی دوابه‌دوای رێككه‌وتننامه‌ی 12ی ئادار جارێكی دیكه زیندانی كرایه‌وه و دوای هه‌فته‌یه‌ك له ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئازاد كرا، به‌ڵام بۆ ماوه‌ی سێ مانگ بۆ شاری نه‌ڤشه‌هیر دوورخرایه‌وه.
یڵماز گوینه‌ی له مانگی ئاداری 1972دا به‌تۆمه‌تی هاوكاریكردنی شۆڕشگێڕان جارێكی دیكه ده‌ستبه‌سه‌ر كرایه‌وه و به 10 ساڵ زیندانی و دوورخستنه‌وه سزادرا.
دواتر له ساڵی 1974دا به لێبوردنی گشتی ئازاد كرا. هه‌ر هه‌مان ساڵ وه‌ك ده‌رهێنه‌ر، سینارست و ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی فیلمی “هاوڕێ”ی به‌رهه‌م هێنا.
هه‌ر له ساڵی 1974دا به‌هۆی تێوه‌گلانی له تاوانی كوشتنی كه‌سێك به 19 ساڵ زیندانی سزادرا.
دواتر ئه‌و نامانه‌ی له ماوه‌ی زیندانییه‌كه‌یدا بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی نووسیبوو له دووتوێی كتێبێكدا له‌ژێر ناوی “نامه‌كانی سه‌لیمییه” كۆكرده‌وه.
– له فێستیڤاڵی كان خه‌ڵاتی “دارخورمای زێڕین”ی بۆ فیلمی “رێگا” وه‌رگرت
یڵماز گوینه‌ی له زینداندا ده‌ستی به نووسینی سیناریۆی فیلمی “مێگه‌ل” كرد و له‌لایه‌ن ده‌رهێنه‌ر، زه‌كی ئۆكتان كرایه فیلم.
دواتر سیناریۆی فیلمی “رێگا”ی نووسی كه له ساڵی 1981دا له‌لایه‌ن ده‌رهێنه‌ر، شه‌ریف گیۆرهن كرایه فیلم و له فێستیڤاڵی كان له ساڵی 1982 خه‌ڵاتی “دارخورمای زێڕین”ی وه‌رگرت.
یڵماز گوینه‌ی هه‌ر له‌و ساڵه‌دا، ره‌گه‌زنامه‌ی توركی لێسه‌ندرایه‌وه.
یڵماز گوینه‌ی له ساڵی 1983دا له فه‌ڕه‌نسا فیلمی “دیوار”ی به‌رهه‌م هێنا و له ساڵی 1984دا فیلمه‌كه بووه كاندیدی خه‌ڵاتی “تایبه‌تی داوه‌ری”ی فێستیڤاڵی كان.
یڵماز گوینه‌ی له 114 فیلم‌دا وه‌ك ئه‌كته‌ر و له 26 فیلم‌دا وه‌ك ده‌رهێنه‌ر و له 15 فیلم‌دا وه‌ك به‌رهه‌مهێنه‌ر و له 64 فیلم‌دا وه‌ك سیناریست كاری كردووه و له كرانه‌وه‌ی سینه‌مای توركی به‌ڕووی جیهاندا رۆڵێكی گرنگی گێڕاوه و له ناوه و ده‌ره‌وه‌ی توركیا فیلمه‌كانی چه‌ندین خه‌ڵاتیان به‌ده‌ستهێناوه.
یڵماز گوینه‌ی له نۆی ئه‌یلوولی 1984 به‌هۆی شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده له فه‌ڕه‌نسا گیانی له‌ده‌ستدا و له شاری پاریس به‌خاكسپێردرا.
