• هەواڵ
  • کوردستانی
  • عێراقی
  • جیهانی
  • وەرزش
  • هەمەرەنگ
یه‌ك شه‌ممه‌, ئازار 26, 2023
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
wazho.net
No Result
View All Result
Home سلایدشۆ
بۆچی پەرلەمانتارانی كوردستان لە دانیشتنەكانی پەرلەمان دوادەكەون؟

بۆچی پەرلەمانتارانی كوردستان لە دانیشتنەكانی پەرلەمان دوادەكەون؟

by زەردەشت حەمەد
ئه‌یلول 16, 2020
in سلایدشۆ, کوردستانی, هەواڵ
0
0
SHARES
0
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

عەبدولستار مەجید ئەندامی پەرلەمانی كوردستان دەڵێت “كێشەی هەرە گەورەی خەڵك ئێستا موچە و ژیان و گوزەرانە، پێموایە پەرلەمان پێش هەر شتێك دەبوو باسی ئەم بابەتانەی بكردایە، ئەوكات پەرلەمانتارانیش گەرموگوڕتر دەبون”.
دوای ئەوەی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، پەرلەمانتارانی تۆمەتباركرد بە دواكەوتن لە دانیشتنەكانی پەرلەمان و ئامادەنەبونیان لە كاتی دیاریكراودا، عەبدولستار مەجید سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستانیش، كارنامەی دانیشتنەكان بەهۆكاری سەرەكی كێشەكە دەزانێت. عەبدولستار مەجید لەوبارەیەوە بە ئاژانسی ئەنادۆڵی وتوە “هۆكاری سەرەكی دواكەوتنی پەرلەمانتاران لە دانیشتنەكاندا بەرنامەی كاری كۆبونەوەكانە، ئەو بەرنامەیەی دادەنرێت ئەگەر پەیوەندی بە خەڵك و ژیان و گوزارەنی خەڵك و كێشەكانیان و موچە و داهاتەوە هەبێت، ئەگەر پەیوەندی هەبێت بە خزمەتگوزارییە ئاسایی و یاساییەكان، كە خەڵك پێویستی پێیەتی و حكومەت وەڵامیان نادەنەوە و جێبەجێی ناكات، پێموایە ئەگەر ئەم بابەتانە بابەتی بەرنامەی كاربن یان لانیكەم لە هەر كۆبوونەوەیەكدا بابەتێك، كە پەیوەندی بەژیانی خەڵكەوە هەیە بخرێتە بەرنامەی كاری پەرلەمانەوە، پێموایە پەرلەمانتاران بەگەرموگوڕتر و گڕوتینێكی زیاتر بەشداری دانیشتنەكان دەكەن”.
هەروەها هۆكاری دووەمیشی بۆ سەرۆكایەتی پەرلەمان دەگەڕێنێتەوە و دەڵێت “ئەوانیش ئەندامێكی ئەم دامەزراوەیەن بۆ خۆیانی لێ بەدەر دەگرن، رەخنە لە خەڵك دەگرن، بەڵام لەخۆیانی ناگرن، خەڵك عەیبار دەكەن، بەڵام عەیبی خۆیان نابینن، هەمان ئەو شتەیە كە لە كوردەواریدا دەڵێت ‘پوشكە لە چاوی خەڵكدا دەبینن بەڵام گاسن لە چاوی خۆیاندا نابینن’، زۆرجار وابووە ئێمە پەرلەمانتاران ژمارەی ئاسایی بۆ دەستپێكردنی كۆبوونەوەی پەرلەمان ئامادەبووە، بەڵام نیو سەعات و سەعاتێك ئەوان دواكەوتون و سەرۆكایەتی پەرلەمان نەهاتوون، هۆكاری سێیەم بەڵێ پەرلەمانتاران خۆیانن، جاری وا هەبووە زەنگی دانیشتنی پەرلەمان لێدراوە، بەڵام پەرلەمانتاران لە فراكسیۆنەكانی خۆیان كۆبونەوەیان هەبوە یان دواكەوتون و لە باڵەخانەی پەرلەمان نەبون، بەڵێ بەشێكی دەكەوێتە سەر پەرلەمانتاران”.
دەربارەی چارەسەری ئەو گرفتەیش، عەبدولستار مەجید وتویەتی “پێموایە شێوازی بەڕێوەبردنی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان كاریگەری خۆی هەیە بۆ ئەم بابەتە، دەكرێت هەندێك رێكار بگیرێتەبەر، كۆبونەوە لەگەڵ سەرۆكی فراكسیۆنەكان ئەنجام بدرێت و رێكارێكی باشتر بگیرێتەبەر، كە چۆن كۆبوونەوەكان دوانەكەوێت، شتێكی دیكەش هەیە كە بەڕاستی ئەوكاتەی دیارییان كردووە كاتێكی مردووە كاتژمێر دووی دوانیوەڕۆ، خەڵك عادەتەن بەیانیان گەرموگوڕتر و چالاكترە توانای زیاتری هەیە و دەكرێت كۆبونەوەكانیش بخرێتە ئەو كاتە”.
هەروەها سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان رەخنە لە كارنامەی دانیشتنەكانی پەرلەمان و دەڵێت “پێموایە كێشەی هەرە گەورەی خەڵك ئێستا موچە و ژیان و گوزەرانە، پێموایە پەرلەمان پێش هەر شتێك دەبوو باسی ئەم بابەتانەی بكردایە، بۆ نمونە پرۆژەیاسای بودجە لە ساڵی 2014ەوە كە ئێستا بەرەو 2021 دەڕۆین تائێستا حكومەتی هەرێمی كوردستان پرۆژەیاسای بودجەی نەهێناوەتە پەرلەمان كە پەیوەندی بە ژیانی خەڵكەوە هەیە، بۆچی پەرلەمان ئەمە ناكاتە بابەتێكی گرنگ و چەند كۆبونەوەیەكی لەسەر بكات تاوەكو حكومەت ناچاردەكات ئەگەر دینارێكیشی هەبێت وەك پرۆژەیاسای بودجە بینێرێتە پەرلەمان بۆ پەسندكردنی، ئێستا حكومەت بەپێی چ یاسایەك پارە خەرج دەكات و بە چ بڕیارێك موچە دەبڕێت و بە چ یاسایەك كاردەكات كوا بنەما یاساییەكانی، نۆ ملیار دینار بۆ ئاكرێ و 10 ملیار بۆ دهۆك و 10 ملیار بۆ هەڵەبجە و ئەمانە چۆن و بەپێی چ یاسایەك، كە دەڵێن بودجە نییە ئەی باشە كەواتە ئەم پارانە لە كوێ خەرج دەكرێت، ئەی ئەو موچەیەی دەدرێت لە كوێ دێت ئەی ئەو پارەیەی لە عیراقەوە دێت نابێت بزانین چی لێ دەكەن و چۆن خەرج دەكرێت، ئەمانە هەمووی پەیوەندی بەخەڵكەوە هەیە كاتێك ئەمانە رێكخرا و پەرلەمان توانی ئەمانە رێكبخات دڵنیاییدا بە خەڵك كە باسی كێشەكانی دەكات ئەو كات پەرلەمان شكۆی بۆ دەگەڕێتەوە و پەرلەمانتاریش گەرموگوڕتر دەبێت”.

ShareTweetShare
Previous Post

جوان رۆژبه‌یانی: ئه‌گه‌ر عیراق بۆ هه‌ڵبژاردن فره‌بازنه‌ بێت كورد له‌ كه‌ركوك دوو كورسی به‌ده‌ستده‌هێنێت

Next Post

بكوژی خێزانه‌ كورده‌كه‌ی به‌غدا ده‌ستگیركرا

زەردەشت حەمەد

Next Post
بكوژی خێزانه‌ كورده‌كه‌ی به‌غدا ده‌ستگیركرا

بكوژی خێزانه‌ كورده‌كه‌ی به‌غدا ده‌ستگیركرا

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

گەڕان

No Result
View All Result

دەربارەی ئەم ماڵپەرە

ئەم ماڵپەرە سه‌كۆیه‌كه‌ بۆ بابه‌ته‌ گه‌رمه‌كانى رۆژ و هەواڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەندروستی و وەرزشی و زانیارى گشتى .

بەشەکانی مالپەر

  • تەندروستى
  • جیهانی
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • ڕاپۆت
  • سلایدشۆ
  • عێراقی
  • ڤیدیۆ
  • کوردستانی
  • گرنگترین هەواڵ
  • هەمەرەنگ
  • هەواڵ
  • هونەری
  • وتار
  • وەرزش

  • دەستپێک
  • تەندروستى
  • وتار
  • هونەری
  • هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ

No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ