دوکتۆر زاهی حەوواس وەزیری پێشووی شوێنەواری میسر لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی جیهانیدا دۆزینەوەیەکی شوێنەواری لەناوچەی بەسقارە راگەیاند کە کە دەکەوێتە ژێرزەمینێکەوە و بڕێکی ئێجگار تابووتی مۆمیاکراوی رەنگاورەنگی لێیە کە تەمەنیان بۆ ٢٥٠٠ ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێنەوە.
بەگوێرەی لێدوانی حەوواس دۆزینەوە نوێکە بەهۆی گەورەیی و مەزنی گەنجینە شوێنەوارییەکەوە کە لەژێرزەمینێکی ١٣ مەتر قوڵدایە، دەبێتە هۆی سەرسامبوونی جیهان پێی .
ئەو زانا شوێنەوارییەی میسر ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە دۆزینەوەکە لە ١٣ تابووت پێکهاتووە کە تەمەنیان ٢٥٠٠ ساڵە و دەبنە هۆی سەرسامبوونی جیهان پێیان ، ڕوونیشی کردۆتەوە کە دارەمەیتەکان زانیاری گرنگ لەبارەی خێزانی ٢٦ ی فیڕعەونی ئاشکرا دەکەن، جەختیشی کردۆتەوە کە مۆمیاکانی ناو دارەمەیتەکان لە دۆخێکی زۆر باشدان .