سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له په‌یامێكدا وێڕای سه‌ره‌خۆشی له‌كه‌سوكاری ئه‌و خێزانه كورده‌ی له به‌غدا كوژران، ده‌ستخۆشی له هێزه ئه‌منیه‌كان ده‌كات به هۆی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی ئه‌و دۆسیه.
ده‌قی په‌یامه‌كه
وێڕای هاوخەمیی و سەرەخۆشی کردن لە بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو دارا رەیٔوف کە بەداخەوە لە شاری بەغدا بە شێوەیەکی دڕندانە خۆی و هاوسەری و کچێکی شەهیدکران، یٔەم تاوانە بە تووندترین شێوە یٔیدانە دەکەم ، لە هەمانکاتدا دەستخۆشی لە دەزگا یٔەمنییەکانی شاری هەولێر دەکەم کە توانییان بە زووترین کات، تاوانباری سەرەکی دەستگیر بکەن . دەستی ماندووی یەک بە یەکیان دەگوشم و پێیان دەڵێم یٔیوە جێی شانازی یٔێمەن.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2020/9/16