لە هەرێمی هۆنگ کۆنگی سەر بە وڵاتی چین، بە بەهای نزیکەی ٤٠٠ ملیۆن پاوەند کەلوپەلی مێژوویی گرانبەها دزرا، کە تێیدا دەستنوسێکی ماو تسی تۆنگ سەرکردەی پێشووی چینی تێدایە.
ماڵپەڕی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردەوە، دزێک هەڵیکوتاوەتە سەر ئەپارتمانتی پیاوێک، کە کاری کۆکردنەوەی کەلوپەلی بە نرخی مێژوییە و لەماوەی دوو کاتژمێردا چەندین کەلوپەلی بەنرخی دزیوە، لەوانە پێنج پولی کۆن و چەند بابەتێکی سەردەمی شۆڕشی چین و دەستنوسێکی ‘ماو تسی تۆنگ’ سەرکردەی شۆڕشی چین، کە بەهای کەلوپەلەکان بە چوار ملیار دۆلاری هۆنگ کۆنگی دەخەمڵێنرێت کە دەکاتە ٣٩٨ ملیۆن پاوەنی بەریتانی.
سەرچاوەیەکیش لە پۆلیس بە رۆژنامەکەی راگەیاندووە، پۆلیس پێیوایە دزەکان دوو کەس بوون و لە ئێستاشدا بە شوێن ئەو کەسانەدا دەگەڕێن، کە لەکاتی بەجێهێشتنی شوێنەکەدا لە کامێرای چاودێرییەوە دەرکەوتوون.
هۆنگ کۆنگ هەرێمێکی دەوڵەمەندی پیشەسازی و بازرگانییە و تا ساڵی ١٩٩٦ بەشێک بوو لە بەریتانیا، بەڵام دواتر بە مەرجی پێدانی ئۆتۆنۆمی رادەستی چین کرا.