غالب محەمەد عەلی
وەزیرە زەرد هەڵگەڕاوە تەزیوەکەی دەستی پارتی، تۆ ئەگەر مەرد و جوامێر بویتایە تەنها بەیەک وشە بەرگریت لە ڕەوانشاد نەوشیروان مستەفا ئەکرد کاتێک کەلە کەناڵەکەی نێچیرڤانی پارتیەوە دوکاتژمێر قسەلەبارەی نەوشیروان مستەفاوەکرا وەک ئەوەی بڵێی هەڵهاتوی جەنگبیت و تف لەقوڕگتدا وشکبوبێت بەئێستاشەوە بێدەنگیت لەپێناو کورسیەکەت، دیارە تۆ لەسەر ڕێبازی نەوشیروان مستەفا نەماویت ئێستا لەسەر ڕێبازی ڕێباز حەملانیت!
لەوماوەی جەنابت وەک وەزیر دەست بەکاربویت ڕێگا و بانەکانی سلێمانی خراپتر بوە و ڕێگای کەلار سلێمانی بوە بەسەحرای عەرعەر لەم خەڵکە و هیچمان لەتۆنەبینی، ڕێگای کەلار سلێمانی وەک ئەوەی چەن سەد مەترێک و بازگەیەکی تێدابێت ئەبێت بەخێرای کیسەڵ بەسەریدا بڕۆیت هێندە چاڵ و چۆڵی تێدایە، نەک چاکنەکراوە بەڵکو زیاتر خراپ بوە، بیستم جەبتان سەردانتانکردوە و بڕیاری دابینکردنی پارەتان داوە بۆئەوەی ئیش کردن لەو ڕێگا دەست پێبکاتەوە بەڵام بە ئێستاشەوە یەک فلس تان تەرخان نەکردوە پێدەچێت دابینکردنی پارە وسفی سەرۆک وەزیرانی بوێت جەنابی وەزیر، باوازلەتونێلی دەربەندیخانیش بێنین کەنەک نەتوانی تونێلێک دروست بکەی بەڵکو بەشەرمەوە بەناویدا تێدەپەڕیت!
جەناب بابیرت بخەمەوە لەم ماوەیەدا تونێلێکت کردەوە کە 152 ملوێن دۆلاری تێچوە بۆئەوەی مسرور بارزانی بەناویدا بڕوات، کاکی وەزیری زەرد هەڵگەڕاو هەرتۆنەبویت لەکۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا هێندە وەسف و ستایشی مسرور بارزانیت کردبو وەزیرەکانی پارتی تەریق بوو بوونەوە، تۆ پێویستت بەپیاهەڵدانە لەلایەن هاو ئیشەکانت لەپارتی و پیاوانی مسرور !
ئێمە بەڵێنمان بەنەوشیروان مستەفادا وە لەسەر بەرنامەو ڕێبازەکەی بمێنینەوە و بیپارێزین تائەوکاتەی دەتوانین خۆمان بەخاوەنیش دەزانین، بۆیە ڕوبەڕوی ئەوکەسانەش دەبینەوە کە دژی ڕێباز و بەرنامەکەی ڕەوانشادن چ لەناو (پارتی و یەکێتی) بن چ لەناو (بزوتنەوەی گۆڕان)یشدا بێت، ئێستا کەبەڕێژەیەکی زۆر مرۆڤی زەرد هەڵگەڕاو ڕوو زەرد زۆربوە و دژی بەرنامەو ڕێبازی ڕەوانشادن، ئەرکی من و ئەوکەسانەیە کەخۆیان بەشوێن کەوتەی ڕێبازی نەوشیروان مستەفادەزانن ستۆپیان پێبکەین و ڕوی ڕاستەقینەیان دەربخەین بۆئەوەی ئەو بەرنامە بەکار نەهێنن بۆ گەیشتن بەپلەو پۆست و ئیشکردن لەپێناو ساڵانی داهاتو بۆ خۆیان!
مرۆڤ کە ئیرادەو و هەڵوێستی نەبو ئەوا لەبەرامبەر پارەو ساماندا چۆک دادەدات، لوتی دەشکێت ئەوەش لەبارنامەی نەوشیروان مەستەفادا قابیلی قبوڵ نیە !