وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێمی كوردستان به‌دواداچون بۆ بابه‌تی سوتانی دارسنه‌وبه‌ره‌كانی سه‌ر رێگای سلێمانی-تاسڵوجه ده‌كات و راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
راگه‌یاندراوێك له وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو
له‌چه‌ند رۆژی رابردوو ڤیدیۆ سوتانی دارسنه‌وبه‌ره‌كانی نزیك شه‌قامی سه‌ره‌كی سلێمانی تاسڵوجه بڵاوكرایه‌وه، له‌سه‌ر راسپارده‌ی به‌ڕێز وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو به‌دواداچوونی ورد كرا له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته و لێره‌دا ده‌مه‌وێت بیخه‌مه‌ڕوو.
یه‌كه‌م- پێشتر چه‌ندین جار هه‌وڵدراوه ئه‌م ناوچه‌یه بكرێت به پڕۆژه، به‌ڵام وه‌زاره‌تمان لاری نه‌بوونی نه‌داوه، چونكه ئه‌م دارسنه‌وبه‌رانه، سیمایه‌كی جوان و ژینگه‌یان به‌خشیوه‌ته ئه‌م ناوچه‌یه، بۆیه ناكرێت دره‌خت ببڕدرێت بۆ ئه‌وه‌ی له شوێنه‌كه‌ی پڕۆژه بكرێت.
دووه‌م- ئه‌م دارسنه‌وبه‌رانه به‌ری ره‌نج و ماندووبوونی ده‌یان ساڵی فه‌رمانبه‌رانی دارستانه.
سێیه‌م- له‌ئێستادا ئه‌م دارسنه‌وبه‌رانه (ئه‌م ناوچه‌یه) كه‌وتۆته ناو سنوری شاره‌وانی تاسڵوجه و راپه‌ڕین.
چواره‌م- له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته له‌چه‌ند رۆژی رابردوو روویداوه، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كشتوكاڵی سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی باخداری و دارستان و پاوان له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان له به‌دواداچوونی به‌رده‌وامدان، بۆ دیاریكردنی هۆكاره‌كان و گرتنه‌به‌ری رێككاری پێویست.
پێنجه‌م- وه‌زاره‌تمان پڕۆژه‌ی بۆ پاراستنی دارستانه‌كان ئاماده‌كردووه، له ئێستادا له قۆناغی په‌سندكردنه بۆئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه دارستانه‌كان له سوتان و له‌ناوچوون بپارێزرێن.
وه‌ك وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو سوپاسی هه‌وڵ و ماندوونی خه‌مخۆران و چالاكانی ژینگه ده‌كه‌ین كه له‌رێگه‌ی خۆیان هه‌وڵ بۆ پاراستنی ئه‌م دره‌ختانه و سه‌رجه‌م دارستانه‌كان ده‌ده‌ن، پێویسته بكه‌رانی ده‌ست نیشان بكرێن و سزای یاسایی خۆیان وه‌ربگرن، ئێمه‌ش له چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندیداریمان هاوكار و به‌رده‌وام ده‌بین بۆ پاراستنیان.
حسێن حه‌مه كه‌ریم
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو