دادگای تاوانه‌كانی ئه‌مریكا بڕیاری دا به سزادانی 12 ساڵ زیندانیكردن بۆ دكتۆرێكی ددان به‌هۆی به‌كارهێنانی (هاڤه‌ربۆرد)ه‌وه له‌كاتی چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشه‌كانیدا.
تۆماركردنی ڤیدیۆیه‌ك، كه بوه‌به‌هۆی به‌ناوبانگبونی سیت لوكهارت-ی ته‌مه‌ن 35 ساڵ “پزیشكی ددان” كاتێك هاڤه‌ربۆرد له‌كاتی چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشه‌كانیدا و بۆ مه‌به‌ستی هاتن و چون له‌نێوان ژووره‌كاندا به‌كاریده‌هێنێت، وای له ده‌سه‌ڵاتدارانی دادگای ویلایه‌تی ئالاسكا كرد سزای 12 ساڵ زیندانیكردن و پێبژاردنی بڕی 2.2 ملیۆن دۆلاری به‌سه‌ردا بسه‌پێنن.
وه‌ك ئه‌وه‌ی له هه‌واڵێكی ئاژانسی “فرانس پرێس”دا هاتوه، دادوه‌ری دادگای ئالاسكا رونیكردۆته‌وه، ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی روبه‌ڕوی ئه‌و دكتۆره كراونه‌ته‌وه، ته‌نها ئه‌وه نییه مه‌ترسی خستبێته‌سه‌ر گیانی ئه‌و كه‌سانه‌ی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ددانیان رویانلێكردوه و به‌شێوه‌یه‌كی جوان پیشه‌كه‌ی خۆی پیشان نه‌داوه، به‌ڵكو 46 تۆمه‌تی روبه‌ڕوكراوه‌ته‌وه، له‌وانه بردنی پاره و ساخته‌كاری و چه‌ندین كاری نایاسایی دیكه.