شیروان میرزا ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عیراق له‌سه‌ر پشكى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان ده‌ڵێت “تائێستا له پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى ساڵى 2021 ى عیراقدا رێككه‌وتن له‌سه‌ر پشكى هه‌رێمى كوردستان نه‌كراوه”.
شیروان میرزا له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا باسى له‌وه‌كردوه، پشكى هه‌رێم له بودجه‌ى 2020 زۆرباش بو و چاوه‌ڕێى ده‌نگدانه له‌سه‌رى، به‌ڵام بودجه‌ى ساڵى داهاتو پێویستى به چاره‌سه‌رى بنه‌ڕه‌تى كێشه‌كانى نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند هه‌یه تایبه‌ت به راده‌ستكردنى نه‌وت و ئیداره‌دانى ده‌روازه سنورییه‌كان پێش ئه‌وه‌ى رێككه‌وتن له‌سه‌ر پشكى هه‌رێم بكرێت.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكردوه، رێككه‌وتن كراوه له‌سه‌ر راده‌ستكردنى 50%ى نه‌وت و داهاتى ده‌روازه سنورییه‌كان، پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى ساڵی داهاتوش له‌وه‌ى ئه‌مساڵ جیاوازتر ده‌بێت، چونكه هه‌رێم داواى موچه ته‌واوه‌تى و خه‌رجییه سیادییه‌كان و موچه‌ى پێشمه‌رگه ده‌كات.
به‌وته‌ی شیروان میرزا، شاندی هونه‌ریى له به‌غدا گفتوگۆ له‌سه‌ر ژماره‌كان و حسابات و هه‌نارده ده‌كات پێش دیاریكردنى پشكه‌كه‌ى له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه، ده‌شڵێت “پێموایه هیچ پشكێك پێش رێككه‌وتنى ته‌واوه‌تى له‌نێوان هه‌ردوولا دیارى ناكرێت”.