
سهرۆک كۆماری توركیا رایگەیاند، بەبێ كەوتنه نێو هیچ ئاڵۆزییهكهوه لەسەر رێچکەی ئێستای خۆیان بەردەوام دەبن، دەشڵێت، “گوێ بە هەڕەشەکان نادەین، بەڵام گفتوگۆ لە بەرژەوەندى هەموواندایە.”
رەجەب تەیب ئەردۆغان سهرۆک كۆماری توركیا لە تویتێکدا وەڵامی ئیمانیۆل ماکرۆنی سەرۆک وەزیرانی فەڕەنسای دایەوە و رایگەیاند، “توركیا وڵاتێكى دێرینە و خاوەن مێژوویەكى دوو هەزار ساڵییە، بەبێ كەوتنه نێو هیچ ئاڵۆزییهكهوه، ئەو پرۆسانەی كە پێیدا تێدەپەڕین بە شێوەیەكى ژیرانە و پێگەیشتوانه بهرێوهدهبهین و گوێ بە هەڕەشەکان نادەین.”
لەلایەکی دیکەوە، خولوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا وتی، “بەڕێز ماکرۆن بەنزین بە ئاگردا دەکات، ئەوەش تەنگژەکە درێژ و درێژتر دەکاتەوە.”
ئەوەشی وت، “ئەوەی خەون دەبینێت ماکرۆنە، ئەو هەوڵدەدات رۆڵی ناپلیۆن بگێڕێت کە بەر لە دوو سەدە ژیاوە، بەڵام ئێمە هەموومان دەبینین کە هێز و قەبارەی ئەو ئێستا لەو ئاستەدا نین، ئەو رۆڵە ببینێت”.
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا دوێنێ لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بەزمانی تورکی پەیامێکی ئاڕاستەی تورکیا کرد و رایگەیاند، “لە شاری ئەجاکیسۆ، لە باشوری فەڕەنساوە پەیامێکی رونمان ئاڕاستەی تورکیا کردووە، بەبێ خۆ گومڕاکردن بە نییەتێکی باشەوە ئامادەبن بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست.”