پسپۆڕێكی تەندروستی ئەمریكا دڵنیایی دەدات ڤاكسینی كۆرۆنا لە مانگی تشرینی دووەمدا بەردەست دەبێت.
دكتۆر ئەنتۆنی فاوچی بەڕێوەبەری پەیمانگای نەخۆشییە گوازراوەكان لە ئەمریكا لە بەردەم كۆنگرێسی وڵاتەكەیدا سەركەوتنی ڤاكسینەكەی لەو وادەیەدا پشتڕاستكردەوە و وتی، توێژەران سەرەتا ڤاكسینەكە لەسەر خۆیان تاقی دەكەنەوە.
ناوبراو سەبارەت بە ڕادەی كارایی ڤاكسینەكەش ڕوونی كردەوە، توێژەران پێویستیان بەوەیە ڤاكسینەكە لەسەر نزیكەی ١٥٠ كەس تاقی بكەنەوە بۆ دڵنیابوون لە كارایی ڤاكسینەكە. فاوچی ڕاشیگەیاند، لەگەڵ بۆچوونەكانی دۆناڵد تڕەمپ سەرۆكی ئەمریكا نییە كە دەڵێت ئەمریكا دەستی بەسەر ڤایرۆسەكەدا گرتووە، پێشتر تڕەمپ دڵنیایی دابوو لەوەی لە سەروبەندی ساڵی ٢٠٢١دا نزیكەی ١٠٠ ملیۆن ڤاكسینی دژی كۆرۆنا دابەش دەكرێت، ئەوەش لە كاتێكدایە كە ڕووسیا بە نیازە لە داهاتوویەكی نزیكدا، ڤاكسینی دژی كۆرۆنا بۆ بەڕازیل و مەكسیك و هندستان هەناردە بكات.