• هەواڵ
  • کوردستانی
  • عێراقی
  • جیهانی
  • وەرزش
  • هەمەرەنگ
چوارشەممە, ئایار 21, 2025
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
wazho.net
No Result
View All Result
Home سلایدشۆ
داواده‌كرێت قه‌ده‌غه‌ی هاورده‌ و هه‌نارده‌كردنی زێڕ له‌ فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمه‌وه‌ هه‌ڵبگیرێت

داواده‌كرێت قه‌ده‌غه‌ی هاورده‌ و هه‌نارده‌كردنی زێڕ له‌ فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمه‌وه‌ هه‌ڵبگیرێت

by زەردەشت حەمەد
0
SHARES
0
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

وتەبێژی سەندیكای زێڕنگرانی كوردستان  رایدەگەیەنێت، بڕیاری قەدەغەكردنی ھاوردە و ھەناردەكردنی زێڕ لە فڕۆكەخانەكانی ھەرێمی كوردستانەوە، زیانی زۆری بە خەڵك و بازرگانان گەیاندووە، چونكە زێڕ زۆر بەزەحمەت دەگات بە بەغدا بە ھۆی خراپیی دۆخی ئەمنی لە رێگاكان.
هەندرێن وەرتی وتەبێژی سەندیكای زێڕنگرانی كوردستان  به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگه‌یاندووه‌، بە ھۆی بڕیاری حكوومەتی عێراق بۆ قەدەغەكردنی ناردن و ھاوردەكردنی زێڕ لە رێگەی فڕۆكەخانەكانی ھەرێمی كوردستانەوە، زیانی زۆر بە خەڵك گەیشتووە، چونكە ھاووڵاتی لە فرۆشتنەوەی زێڕ یەك مسقاڵی 18ھەزار زیانی بەردەكەوێت، لەبەر ئەوەی بە زەحمەت دەگات بە بەغدا و زۆر بەربەرست ھەیە كە ئەمنیەت نییە و حەشدی شەعبی لە رێگە ھەیە و داعشیش ھەیە، بۆیە ھەر كیلۆیەك زێڕ خەرجییەكەی تا دەگاتە بەغدا، دوو هەزار و500 دۆلار رادەوەستێت و بەغداش بە ئارەزووی خۆیان مامەڵە دەكەن و زۆر جار شەو و رۆژێك دەمێنێتەوە و وەكو ھەولێر نییە راستەوخۆ رەوانە بكرێت، بۆیە ئەمە وای كردووە زیان بەر خەڵك و بازرگانان بكەوێت.
وەرتی وتیشی، كە دۆخی ئابووری باش بووە، ساڵانە 113تۆن زێڕ ھاوردە كراوە و 70% بۆ عێراق رۆیشتووە و بە ھەمان شێوە لە ھەرێمیش زێڕ ھەناردەی دەرەوە كراوە.
راشیگه‌یاند، “بڕیارەكەی حكوومەتی عێراق ھۆكارەكەی دیار نییە و، پارێزگاریش بە نووسراوی فەرمی داوای كردووە ئەو بڕیارە ھەڵوەشێننەوە، داواشمان لە جێگری سەرۆكی پەرلەمان كردووە، بۆیە ھەوڵەكان بەردەوامن، چونكە فڕۆكەخانەی ھەولێر یەكێكە لە فڕۆكەخانە ھەرە باشەكانی ھەموو عێراق لە ڕووی یاسا و جێبەجێكردنی رێنماییەكان و زۆریش چالاكتر بووە، بۆیە ھیچ بیانوویەك نییە ئەو بڕیارە بۆ ھەولێر دراوە”.

ShareTweetShare
Previous Post

ئەردۆغان وەڵامی ماکرۆنی دایەوە

Next Post

پشكی هه‌رێم له‌ پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی عیراق راگه‌یه‌نرا

زەردەشت حەمەد

Next Post
پشكی هه‌رێم له‌ پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی عیراق راگه‌یه‌نرا

پشكی هه‌رێم له‌ پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی عیراق راگه‌یه‌نرا

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

گەڕان

No Result
View All Result

دەربارەی ئەم ماڵپەرە

ئەم ماڵپەرە سه‌كۆیه‌كه‌ بۆ بابه‌ته‌ گه‌رمه‌كانى رۆژ و هەواڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەندروستی و وەرزشی و زانیارى گشتى .

بەشەکانی مالپەر

  • تەندروستى
  • جیهانی
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • ڕاپۆت
  • سلایدشۆ
  • عێراقی
  • ڤیدیۆ
  • کوردستانی
  • گرنگترین هەواڵ
  • هەمەرەنگ
  • هەواڵ
  • هونەری
  • وتار
  • وەرزش

  • دەستپێک
  • تەندروستى
  • وتار
  • هونەری
  • هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ

No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ