
حه‌سه‌ن رۆحانى سه‌رۆك كۆمارى ئێران ئاشكرایكرد، نه‌خۆشییه‌كى مه‌ترسیدارتر له په‌تاى كۆرۆنا له ده‌وڵه‌تانى دراوسێى ئێران‌دا بڵاوبوه‌ته‌وه و وه‌ك نه‌خۆشییه‌كانى هه‌وكردنى سییه‌كان وایه.
حه‌سه‌ن رۆحانى له لێدوانێكدا باسى له‌وه‌كرد، له ده‌وڵه‌تانى دراوسێى ئێران نه‌خۆشیه‌كى دیكه بڵاوبوه‌ته‌وه و ئه‌گه‌رى هه‌یه بگاته ئێرانیش.
وتیشى “نه‌خۆشییه‌كه هاوشێوه‌ى نه‌خۆشییه‌كانى هه‌وكردنى سییه‌كانه، سه‌عید نمكى وه‌زیرى ته‌ندروستیش نیگه‌رانى خۆی له سه‌ردانیكردن له وڵاتانى دیكه‌وه بۆ ئێران به‌تایبه‌تى بۆ قوم و مه‌شهه‌د ده‌ربڕیوه”.
سه‌رۆك كۆمارى ئێران جۆرى نه‌خۆشییه‌كه و ئه‌و وڵاته‌شى ئاشكرانه‌كرد، كه تێیدا بڵاوبوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها هیچ ورده‌كارییه‌كى له‌وباره‌یه‌وه ئاشكرانه‌كرد.