نوێترین هەواڵ

FBI: هه‌وڵێكى ژه‌هراویكردنى ترامپ شكستیپێهێنرا

تۆڕی هه‌واڵی CNNی ئه‌مریكی له‌ زاری به‌رپرسێكی نوسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی FBI ئاشكرایكرد، رێگری له‌ هه‌وڵێكی ژه‌هراویكردنی دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا کراوە، كه‌ له‌ رێگه‌ی پۆسته‌یه‌كه‌وه‌ ماده‌ی “ریسین”ی بۆ نێردراوه‌.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی نوسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی له‌ زانیارییه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه‌، پۆسته‌كه‌ بۆ دۆناڵد ترامپ نێردراوه‌ و ویستویانه‌ ژه‌هراوی بكه‌ن، به‌ڵام رێگرییان لێكردوه‌ و نه‌یانهێشتوه‌ پێی بگات.
رونیشكراوه‌ته‌وه‌، پشكنینى ته‌واو بۆ پۆسته‌كه‌ كراوه‌ بۆ دڵنیابونه‌وه‌ له‌ بونى ماده‌كه‌ و دواتریش پشكنین بۆ سه‌رجه‌م پۆسته‌كانى دیكه‌ی تایبه‌ت به‌ كۆشكى سپى كراوه‌ پێش ئه‌وه‌ى بگات، له‌و پۆسته‌شدا بونى ماده‌كه‌ سه‌لمێنراوه‌.
مادده‌ى “ریسین” ماده‌یه‌كى ژه‌هراوى به‌هێزه‌ و به‌شێوه‌ى تۆز یاخود حه‌ب یاخود دوكه‌ڵ به‌كارده‌هێنرێت، زیاتر له‌ كرده‌ تیرۆریستییه‌كاندا به‌كارده‌هێنرێت و كه‌سى به‌ركه‌وتو توشى رشانه‌وه‌ و خوێنبه‌ربونى ناوخۆیى و وه‌ستانى گورچیله‌كان و جگه‌ر و سپڵ ده‌بێت، دواتر ده‌یكوژێت.

هەواڵی دواتر

مستەفا کازمی هەڵوێستی خۆی لەبارەی رەتکردنەوەی پرۆژە یاسای ئاسایشی خۆراک راگەیاند

لەیەکەم هەڵویستی دژی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی بە رەتکردنەوەی پرۆژە یاسای ئاسایشی خۆراک، مستەفا کازمی سەرۆک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .