نوێترین هەواڵ

سێشه‌ممه‌ كۆتا رۆژى گه‌رمای ئه‌مساڵه‌

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانیى هه‌رێم پێشبینی ده‌كات رۆژى سێشه‌ممه‌ 22-9-2020 كۆتا رۆژى به‌رزیى پله‌كانى گه‌رما بێت.
به‌شی پێشبینییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ له‌ بڵاوكراوه‌یه‌كدا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌، سبه‌ینێ (سێشه‌ممه‌) كۆتا رۆژى به‌رزیى پله‌كانى گه‌رمایه‌ و له‌نێوان 38 بۆ 40 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت له‌ سه‌نته‌رى پارێزگاكاندا.
پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كات له‌ رۆژى چوارشه‌ممه‌وه‌ پله‌كانى گه‌رما به‌ره‌و نزمبونه‌وه‌ بچن و 3 بۆ 4 پله‌ى سیلیزی داده‌به‌زن، سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوش زیاتر داده‌به‌زن، به‌ شێوه‌یه‌ك به‌رزترین پله‌كانى گه‌رما له‌ سه‌نته‌رى پارێزگاكان 35 پله‌ى سیلیزی یاخود كه‌متر بێت.

هەواڵی دواتر

مباپێ‌: چیتر لەوە زیاتر چاوەڕێ ناكەم

كیلیان مباپێ‌ ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی پاریس سانجێرمانی هەمان وڵات جەخت لەوە دەكاتەوە، چیتر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .