شه‌وی رابردوو ئۆتۆمبێلێك له نزیك مه‌زاری شه‌ره‌فه‌ددین له قه‌زای شنگال ته‌قییه‌وه، به‌ڵام هیچ زیانێگی گیانی و ماددی لێ نه‌كه‌وته‌وه.
مه‌حما خه‌لیل قائیمقامی شنگال جه‌ختیكرده‌وه، ته‌قینه‌وه‌كه كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستییه و له‌لایه‌ن گرووپه تیروریستییهكانهوه ئه‌نجامدراوه و ئامانج لێی ترساندنی خه‌ڵكی شنگاله تاوه‌كو نه‌گه‌رێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان.
وتیشی “ئۆتۆمبێله‌كه له جۆری ئۆپڵ بوه و له نزیك مه‌زاری شه‌ره‌فه‌ددین له قه‌زای شنگال ته‌قییه‌وه، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه هیچ زیانێكی گیانی و ماددی لێ نه‌كه‌وته‌وه، لێكوڵینه‌وه‌كانی هێزه ئه‌منییه‌كانیش به‌رده‌وامن بو دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه و هۆكاری ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێله” .
هه‌روه‌ك قائیمقامی شنگال ده‌ڵێت “ئه‌مه كرده‌وه‌یه‌كی ئیستیفزازی تیرۆریستییه و گرووپه تیرۆریستییه‌كان ده‌یانه‌وێت ئاسایشی ناوچه‌كه تێكبده‌ن به‌تایبه‌تیش له‌م كاته‌دا كه ژماره‌یه‌كی زۆر له ئاواره‌كانی شنگال ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان، ئه‌و گرووپه تیرۆریستییانه نایانه‌وێت خه‌ڵكی سنووره‌كه بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانی خۆیان بۆیه كرده‌وه‌ی له‌م جۆره ئه‌نجام ده‌ده‌ن”.
مه‌حما خه‌لیل راشیگه‌یاند “كاتێك ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان ته‌واوبن ئێمه شه‌رم له هیچ كه‌س و لایه‌نێك ناكه‌ین و ناو و زانیاری ئه‌و گروپانه بۆ خه‌ڵكی شنگال ئاشكراده‌كه‌ین، كه ئه‌و كرده تیرۆریستییه‌یان ئه‌نجامداوه”.