سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ 22-9-2020 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له باڵیۆز جه‌یمس جیفری نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ سوریا و نێرده‌ی تایبه‌تی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا كه وه‌زیری كاروباری پێشمه‌رگه، سوپاسالاری پێشمه‌رگه و به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوون، دوایین پێشهاته‌كانی دۆخی سوریا، ئه‌ركی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی چالاكی و مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر له سوریا و عیراق، دۆخی كورد و گفتوگۆی لایه‌نه كوردییه‌كان له سوریا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان و یه‌كڕیزیی نێوانیان تاووتوێ كرا.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا جه‌یمس جیفری به‌رده‌وامی پشتگیریی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له كورد و هاوبه‌شانیان بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر و نه‌هێشتنی یه‌كجاره‌كیی داعش له سوریا، هه‌رێمی كوردستان و عیراق دوپاتكرده‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌موو هاوكارییه‌كی پێویست پێشكه‌ش به پێشمه‌رگه و هێزه عیراقییه‌كان ده‌كات.
هه‌روه‌ها پشتگیری و خۆشحاڵیی ئه‌مریكای بۆ گفتوگۆی نێوان لایه‌نه كوردییه‌كان له سوریا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان نیشان دا و ئاماژه‌ی به رۆڵی ئه‌رێنیی نێچیرڤان بارزانی و هه‌رێمی كوردستان له‌پێناو لێكنزیككردنهوهیان و هاندانیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان كرد.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیش سوپاسی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعشی كرد بۆ هاوكاری و پشتگیریی به‌رده‌وامیان و جه‌ختی له گرنگی و پێویستیی به‌رده‌وامیی ئه‌ركی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی بۆ هه‌رێمی كوردستان و عیراق و هاوبه‌شانیان له ناوچه‌كه كرده‌وه تا دڵنیابون له له‌ناوچوونی یه‌كجاره‌كیی داعش.
په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا و لێكه‌وته‌كانی له سووریا، هه‌رێمی كوردستان و عیراق و ڕێكار و هه‌نگاوه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر – به‌غدا، پرسی كورد له سوریا، هێزه بیانییه‌كان له سوریا، دۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی، هه‌وڵه‌كان بۆ پاراستنی سه‌قامگیری و چه‌ند پرسێكی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه بوو.