گوڵستان سه‌عید سه‌رۆكى نوێى فراكسیۆنى گۆڕان له وه‌ڵامى هۆشدارى شه‌ش په‌رله‌مانتارى فراكسیۆنه‌كه‌یدا كه داواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان كردوه جه‌ختیكرده‌وه، “ده‌ستله‌كارناكێشمه‌وه”، ده‌شڵێت:”پێویسته سه‌رجه‌م ئه‌ندامانى فراكسیۆن پابه‌ندى ده‌ستورى ناوخۆیی بزووتنه‌وه‌كه بن”.
ئەو دەڵێت: “من به‌گوێره‌ى ده‌ستورى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان سه‌ركه‌وتنم به‌ده‌ستهێناوه، چونكه له‌ماده‌ى (5)ى ده‌ستورى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕاندا ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ژنێك‌و پیاوێك كاندیدبن بۆ پۆستێك له‌بزوتنه‌وه‌كه‌دا و هه‌ردوكیان ده‌نگه‌كانیان وه‌ك یه‌ك بێت، ژنه‌كه به‌سه‌ركه‌وتوو ئه‌ژمارده‌كرێت و ئه‌گه‌ریش دوو پیاو كاندیدبون و ده‌نگه‌كانیان وه‌كو یه‌ك بێت، ئه‌وا به‌تیروپشك یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه، له‌به‌رئه‌وه به‌ڕاستى نازانم ئه‌و فشاره‌ى ده‌ستیان پێكردوه له‌پێناوى چى و چ ئامانجێكدایه”.
سه‌رۆكى فراكسیۆنى گۆڕان جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه، “به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستله‌كارناكێشمه‌وه، چونكه له‌به‌رچى و بۆچى ده‌ستله‌كاربكێشمه‌وه، پێویستیشه هه‌موان له فراكسیۆن پابه‌ندى ده‌ستورى ناوخۆیی بزوتنه‌وه‌كه بین و پێویستیشه ته‌با و یه‌كگرتووبین”.