شاره‌زایانى به‌ڕازیلى له‌رێگه‌ى خوێندنه‌وه‌ى جوڵه‌ى لێوه‌كانه‌وه ته‌ئكیدده‌كه‌نه‌وه، نیمار دا سیلڤا ئه‌ستێره‌ى به‌ڕازیلى و یانه‌ى پاریس سانجێرمانى فه‌ره‌نسى كه لاڤارۆ گۆنزالێسى یاریزانى مارسیلیا تۆمه‌تباركردبو به ره‌گه‌زپه‌رستى به‌رامبه‌رى، راستده‌كات و ئه‌و یاریزانه سوكایه‌تی پێكردوه.
ژماره‌یه‌ك شاره‌زاى خوێندنه‌وه‌ی لێوه‌كان له به‌رنامه‌ى Esporte Espetacular ى كه‌ناڵى TV Globo ى به‌ڕازیلى باسیان له‌وه‌كردوه، به‌پێى خوێندنه‌كان بۆ جوڵه‌ى لێوه‌كانى لاڤارۆ به ئاشكرا ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و یاریزانه قسه‌ى ره‌گه‌زپه‌رستى به‌رانبه‌ر نیمار ده‌كات.
رونیشكراوه‌ته‌وه، به‌هۆى وشه‌یه‌كه‌وه، كه یاریزانه‌كه به‌كاریهێناوه به ئاشكرا ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و یاریزانه‌ى مارسیلیا نیمار به “مه‌یمون” وه‌سف ده‌كات و سوكایه‌تى ره‌گه‌زپه‌رستى پێده‌كات.
یارییه‌كه‌ى پاریس سانجێرمان و مارسیلیا له خولى فه‌ره‌نسى گرژى تێكه‌وت و 5 یاریزان به‌كارتى سور كرانه ده‌ره‌وه و نیمار، لاڤارۆى به به‌كارهێنانی وشه‌ی ره‌گه‌زپه‌رستى به‌رانبه‌رى تۆمه‌تبار كرد و ئیداره‌ى مارسیلیاش ئه‌وه‌یان ره‌تكرده‌وه، تائێستا ده‌سه‌ڵاتدارانى وه‌رزشیى فه‌ره‌نسا بڕیاریان له‌سه‌ر كه‌یسه‌كه نه‌داوه و دیار نییه به قسه‌كانى شیكه‌ره‌وه به‌ڕازیلیه‌كان رازین یاخود نا.