• هەواڵ
  • کوردستانی
  • عێراقی
  • جیهانی
  • وەرزش
  • هەمەرەنگ
پێنجشەممە, شوبات 12, 2026
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
No Result
View All Result
wazho.net
No Result
View All Result
Home سلایدشۆ
كۆتا زانیارییەكان لەسەر گواستنەوە مباپێ‌ بۆ ریاڵ مەدرید

كۆتا زانیارییەكان لەسەر گواستنەوە مباپێ‌ بۆ ریاڵ مەدرید

by زەردەشت حەمەد
0
SHARES
0
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

رۆژنامەیەكی فەرەنسی ئاشكرایكردوە، پاریس سانجێرمانی فەرەنسی كیلیان مباپێ‌ بەرانبەر 180 ملیۆن یورۆ دەفرۆشێت و یانەكانی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی و لیڤەرپوڵی ئینگلیزی نزیكترینن بۆ كڕینی.
رۆژنامەی “لیكیپ”ی فەرەنسی كۆتا پێشهاتەكانی جێهێشتنی یانەی پاریس سانجێرمان لەلایەن كیلیان مباپێ‌ ئەستێرەی فەرەنسییەوە ئاشكرا دەكات و لە راپۆرتێكدا ئاماژەی بەوەداوە، ئەستێرە لاوەكە رەتیدەكاتەوە گرێبەستەكەی لەگەڵ پاریس نوێبكاتەوە، یانەكەش ناچارە بیفرۆشێت، چونكە رۆیشتنی یاریزانەكە بێ‌ بەرانبەر زیانێكی گەورەیە بۆی.
ئەوەش هاتوە، یانە فەرەنسیەكە مباپێ‌ بەرانبەر 180 ملیۆن یورۆ دەفرۆشێت ئەوەش هەمان ئەو نرخەیە، كە لە ساڵی 2017دا كڕیویەتی، یانەكانی ریاڵ مەدرید و لیڤەرپوڵیش نزیكترینن بۆ گواستنەوەی ئەستێرە فەرەنسییەكە.
بەپێی زانیاریەكانی  “لیكیپ”، یانەی لیڤەرپوڵ دەیەوێت هێڵی هێرشبردنی نوێبكاتەوە بە فرۆشتنی محەمەد سەڵاح یاخود سادیۆ مانێ‌ یاخود هەردووكیان، بۆئەوەش گرێبەستی لەگەڵ “دییگۆ گۆتا”ی یانەی ووڵڤەرهامپتۆن واژۆ كرد، كە ئەو یاریزانە دەتوانێت لە یاریگادا چەند رۆڵێك بگێڕێت.
تەئكیدیشكراوەتەوە، لەو دوو یانەیەدا ریاڵ مەدرید نزیكترینە ئەوەش بەهۆی خۆشەویستی یاریزانەكە بۆ مەدرید، هەروەها زەینەدین زێدانی راهێنەر و فلۆرەنتیۆ پێرێسی سەرۆكی یانەكەش پەیوەندییەكی پتەویان بە خێزانی مباپێ-وە هەیە.
ئەوەش ئاشكراكراوە، یانەی بەرشەلۆنە لەگەڵ مباپێ‌ گرێبەست ناكات، چونكە هەر هەوڵێك بۆ ئەوە دەرگای ریاڵ مەدرید بەسەر ئەو یاریزانەدا دادەخرێت و مباپێش نایەوێت كارێكی لەو جۆرە بكات، هەروەها روناكاتە یانەی مانچستەر سیتیش ئەوەش بەهۆی كێشەی سیاسی نێوان ئیمارات و قەتەر، كە هەریەك لەو وڵاتانە خاوەنی یەكێك لەو یانانەن، روشناكاتە یانەی بایەرن میونشنی ئەڵمانی، چونكە ئەو یانەیە ناتوانێت موچەكەی بۆ دابین بكات، كە دەگاتە 30 ملیۆن یورۆی ساڵانە، یوڤانتۆس و ئینتەریش لەوانەیە بتوانن گرێبەستی لەگەڵدا بكەن، بەڵام مەرجی مباپێ‌ ئەوە دەبێت موچەیەكی زۆری بدەنێ‌ و دوای چەند ساڵێك رێگەی بدەن بچێتە ریاڵا مەدرید.

ShareTweetShare
Previous Post

سه‌رۆكى فراكسیۆنى گۆڕان : ده‌ست له‌كار ناكێشمه‌وه‌

Next Post

ترامپ: ئەگەر گوێم لە بۆڵتۆن بگرتایە ئێستا لە جەنگی پێنجەمی جیهاندا دەبوین

زەردەشت حەمەد

Next Post
ترامپ: ئەگەر گوێم لە بۆڵتۆن بگرتایە ئێستا لە جەنگی پێنجەمی جیهاندا دەبوین

ترامپ: ئەگەر گوێم لە بۆڵتۆن بگرتایە ئێستا لە جەنگی پێنجەمی جیهاندا دەبوین

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

گەڕان

No Result
View All Result

دەربارەی ئەم ماڵپەرە

ئەم ماڵپەرە سه‌كۆیه‌كه‌ بۆ بابه‌ته‌ گه‌رمه‌كانى رۆژ و هەواڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەندروستی و وەرزشی و زانیارى گشتى .

بەشەکانی مالپەر

  • تەندروستى
  • جیهانی
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • ڕاپۆت
  • سلایدشۆ
  • عێراقی
  • ڤیدیۆ
  • کوردستانی
  • گرنگترین هەواڵ
  • هەمەرەنگ
  • هەواڵ
  • هونەری
  • وتار
  • وەرزش

  • دەستپێک
  • تەندروستى
  • وتار
  • هونەری
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ

No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ