وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراق رایگه‌یاند، رێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی جیهانی بۆ دروستكردنی ڤاكسینه‌كان واژۆ كردوه و به‌هۆیه‌وه ڤاكسینی دژه كۆرۆنا بۆ له 20%ی دانیشتوانی عیراق دابین ده‌كرێت.
وه‌زاره‌ته‌كه له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردوه‌ته‌وه، به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه و له كاتی به‌رده‌ستبونی ڤاكسینی دژه كۆرۆنا، ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه بۆ 20%ى دانیشتوانى عیراق دابین ده‌كات.
رونیشكراوه‌ته‌وه، هه‌ر كاتێك ڤاكسینه‌كه دابینكرا، ده‌ستبه‌جێ بۆ ئه‌و كه‌سانه به‌كارده‌هێنرێت كه مه‌ترسى گه‌وره‌یان له‌سه‌ره، وه‌ك به‌ته‌مه‌نه‌كان و ئه‌وانه‌ى نه‌خۆشى درێژخایه‌نیان هه‌یه و كارمه‌ندانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و هێزه ئه‌منییه‌كان.
ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه، كه رێكخراوى ته‌ندروستیى جیهانى به‌ڕێوه‌ى ده‌بات، بڵاویكردوه‌ته‌وه، 156 ده‌وڵه‌ت په‌یوه‌ندییان به پلانى “كۆفاكس”ى جیهانییه‌وه كردوه، كه ئامانج لێى گره‌نتیكردنى دابه‌شكردنى ڤاكسینى دژه كۆرۆناى نوێیه له داهاتودا.