شی جین پینگ سه‌رۆكی چین به ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی راگه‌یاند، په‌كین هیچ نیازێكی نییه بۆ چونه ناو جه‌نگێكی سارد یاخود گه‌رمه‌وه له‌گه‌ڵ هیچ وڵاتێكدا.
شی له په‌یامێكی ڤیدیۆیی تۆماركراودا له‌به‌رده‌م كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی سه‌ركرده‌كانی جیهاندا وتی “به‌رده‌وام ده‌بین له كه‌مكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی ململانێكان له‌ڕێی گفتوگۆ و دانوستانه‌وه. هه‌وڵی ئه‌وه ناده‌ین ته‌نها په‌ره به خۆمان بده‌ین و بچینه یارییه‌كه‌وه كه ئه‌نجامه‌كه‌ی سفره”.
به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه، كه سه‌ره‌تا له شاری ووهانی چین سه‌ریهه‌ڵدا، گرژییه‌كانی نێوان چین و ئه‌مریكا زیادیانكرد. واشنتۆن، په‌كین تۆمه‌تبار ده‌كات به‌وه‌ی راستگۆ نه‌بوه سه‌باره‌ت به ڤایرۆسه‌كه و ئه‌وه‌ش بوه‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی په‌تاكه، په‌كینیش ئه‌وه ره‌تده‌كاته‌وه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا سه‌رۆكی چین داوایكرد هه‌موو جیهان پێكه‌وه روبه‌ڕوی ڤایرۆسی كۆرۆنا ببنه‌وه و رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیش رۆڵێكی باڵا له‌و كاره‌دا ببینێت.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا جارێكی دیكه ئۆباڵی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای خسته ئه‌ستۆی چین و رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی و داوای كرد، نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان به‌و هۆیه‌وه لێپێچینه‌وه له په‌كین بكات.