سه‌رچاوه‌یه‌ك له بانكی ناوه‌ندیی عیراقی ره‌تیده‌كاته‌وه، پاره بۆ دابه‌شكردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران نه‌بێت و ته‌ئكیدده‌كاته‌وه به‌شى موچه‌ى چه‌ند مانگێك پاره هه‌یه.
سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵى عیراق له‌زارى سه‌رچاوه‌یه‌كى بانكى ناوه‌ندى عیراقییه‌وه بڵاویانكردوه‌ته‌وه، پاره هه‌یه بۆ دابه‌شكردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى عیراق.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، ئه‌و باڵانسهى له حسابى وه‌زاره‌تى داراییه‌دا هه‌یه له‌لای بانكى ناوه‌ندى، به‌شى موچه‌ى ئه‌م مانگه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌كات.
سه‌رچاوه ئاگاداره‌كه ته‌ئكیدیشیكردوه‌ته‌وه، ئه‌و پاره‌یه‌ی ئێستا به‌رده‌سته، به‌شى موچه‌ى چه‌ند مانگى داهاتوى فه‌رمانبه‌رانى عیراق ده‌كات و هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌ئارادانییه.
پێشتر وابڵاوكرایه‌وه دابه‌شكردنى موچه‌ى ئه‌م مانگه‌ى فه‌رمانبه‌رانى عیراق به‌هۆى نه‌بونى پاره‌ى نه‌ختینه‌وه دواده‌كه‌وێت و پێویسته قه‌رزى بۆ بكرێت، هه‌روه‌ها كاریگه‌ریشى له‌سه‌ر دواكه‌وتنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان ده‌بێت، به‌ڵام دواتر ئاماژه به‌وه‌كرا، چاوه‌ڕوانده‌كرێت سبه‌ینێ (پێنجشه‌ممه) 320 ملیار دیناره‌كه‌ی هه‌رێم له به‌غداوه بێت.