سه‌میر سه‌لیم ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی ره‌تیده‌كاته‌وه تائێستا هیچ بڕیارێكی فه‌رمییان هه‌بێت بۆ كشانه‌وه له حكومه‌ته خۆجێیه‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه، به‌ڵام ئه‌گه‌رێكی كراوه‌یه له به‌رده‌میاندا.
سه‌میر سه‌لیم له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا باسى لهوهكردوه، تائێستا سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوو كۆنه‌بوه‌ته‌وه تا پێشنیارێك له‌باره‌ی كشانه‌وه له حكومه‌تی خۆجێیی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه بخرێته‌ڕو، بۆیه ئه‌و ده‌نگۆیانه دورن له راستییه‌وه.
وتیشى “له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا هه‌موو ئه‌گه‌رێك به كشانه‌وه‌مان له سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ش كراوه‌یه و له‌داهاتودا ده‌كرێت هه‌ر بڕیارێكی دیكه بده‌ین، له‌ئێستادا ئێمه چاوه‌ڕوانی روداو و كاردانه‌وه‌كانی پاش كشانهوهمانین له دهۆك بزانین چی روده‌دات، دواتر بیر له‌وه ده‌كه‌ینه‌وه چی بكه‌ین”.
رۆژى دووشه‌ممه 21ی ئه‌یلولی 2020 رێككه‌وتنى یه‌كگرتوى ئیسلامى و پارتى دیموكراتی كوردستان له‌باره‌ی حكومه‌تى خۆجێى دهۆك هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه و یه‌كگرتوو كشایه‌وه، دواتر ده‌نگۆى ئه‌وه‌ش دروستبو ئه‌و حزبه له حكومه‌ته خۆجێییه‌كانى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه به هه‌مانشێوه ده‌كشێته‌وه.