کارۆلین ئیدستادلەر وەزیری دەرەوەی ئوسترالیا لە بارەی کۆبوونەوەی باڵای یەکێتی ئەورووپا لێدوانێکی بڵاو کردەوە و رایگەیاند، ئاشکرایە ئێمە لەبارەی هەڵوێستی ئەورووپا لە بەرامبەر چین و تورکیاوە وتووێژ دەکەین. ئوستڕاڵیا لە هەوڵی ئەوەدایە کۆتایی بە هەموو ئەو جێگرەوانەی پێشکەشی مێزی گفتوگۆ کراون و دانوستانەکانی بە ئەندامبوون کە لە گەڵ تورکیا بەڕێوە دەچیت، بهێنێت.
لەبارەی پرسیاری ئەوەی ئایا جموجوڵکانی ئەنقەڕە لە رۆژهەڵاتی دەریای سپی، دەکرێت بە بێ سزا بمێننەوە؟ ناوبراو وتی، ئاشکرایە کە دەوڵەت ناتوانێت مافی مرۆڤ پێشێل بکات و شەڕ بەرپا بکات. لەم چوارچێوەیەدا دەوڵەتانی ئەندام پشت ئەستوورن بەوە کە بە هاوئاهەنگی، ئاڵۆزییەکان کەم بکەنەوە. بەڵام جگە لە نواندنی هەڵوێست، دەبێت وتوێژ لەبارەی جێگرەوەکانیش بکرێت. ئوستڕاڵیا لە ساڵی ٢٠١٦وە لایەنگریی ئەوەیە کە دانوستانەکان بۆ بەئەندامبوون کۆتایی پێبهێنرێت. تورکیا لەو کاتەوە دوور کەوتووەتەوە لە نرخەکانی ئەورووپا.