حه‌سه‌ن رۆحانى سه‌رۆك كۆمارى ئیسلامیى ئێران ده‌ڵێت “ئه‌مریكا هه‌مان حساباته هه‌ڵه‌كانى رژێمى سه‌دام حسێن سه‌رۆكى رژێمى پێشوى عیراق دوباره ده‌كاته‌وه، كه شه‌ڕى ئابوریى دژى ئێران هه‌ڵده‌گیرسێنێته‌وه”.
رۆحانى له وته‌یه‌كدا له كۆبونه‌وه‌ى حكومه‌تى ئێران‌دا رایگه‌یاند، رژێمى سه‌دام حسێن به پشتگیرییه‌كى زۆرى نێوده‌وڵه‌تى و هه‌رێمى شه‌ڕى به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاند، به‌لام حسابه هه‌ڵه‌كانى سه‌دام له شه‌ڕه‌كه‌یدا خستیه كێشه و نههامهتییهكهوه، كه دواجار بوه‌هۆى له‌ناوبردنى.
سه‌رۆك كۆمارى ئێران باسى له‌وه‌شكرد، ئه‌مڕۆ به‌هه‌مان شێوه ئه‌و روداوه دوباره‌ده‌بێته‌وه و پێش دوو ساڵ و شه‌ش مانگ ئه‌مریكا ده‌ستیكرد به شه‌ڕى ئابورى له دژى ئێران، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر بنه‌ماى وههم و حساباتێكى هه‌ڵه‌یه، چونكه له ساڵى 1980ه‌وه ئێمه روبه‌ڕوى قه‌ده‌غه‌ى ئابورى ده‌بینه‌وه، به‌ڵام دوو ساڵ و شه‌ش مانگه شه‌ڕى ئابوریى دژمان ده‌ستیپێكردوه، ته‌نانه‌ت ئه‌مریكا چوه‌ته شه‌ڕ دژى ئێران به‌هه‌موو توانایه‌كییه‌وه.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد، سه‌دام حسێن له‌به‌رده‌م رۆژنامه‌نوساندا له‌سه‌ره‌تاى شه‌ڕه‌كه‌دا هاوارى كرد “هه‌فته‌ى داهاتوو له ئه‌هواز ده‌بین”، هه‌روه‌ها ئه‌مریكییه‌كانیش له هه‌مان وه‌همدا ده‌ژیان كاتێك له ساڵى 2018دا شه‌ڕیان له دژمان راگه‌یاند و وتیان “دواى چه‌ند مانگێك ده‌چینه ئێرانه‌وه و ئه‌و وڵاته ئاهه‌نگى 40 ساڵه‌ى یادى سه‌ركه‌وتنى شۆڕشه‌كه‌ى ناكاته‌وه”.