رۆژنامەی “لو پرۆگریس”ی فەرەنسی بڵاویكردوەتەوە، دادگایەكی فەرەنسا سزای 28 مانگ زیندانی بۆ ناسڕ خلێفی سەرمایەداری قەتەری و سەرۆكی گروپی كەناڵەكانی “بێ ئێن سپۆرت” و یانەی پاریس سانجێرمان بڕیوەتەوە.
“لو پرۆگریس” لە راپۆرتێكدا ئاماژەی بەوەداوە، رۆژی سێشەممە دادگایەكی فەرەنسا سزاكەی بەسەر خلێفیدا سەپاندوە لە پای ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی كراوە بە پێدانی بەرتیل بە یەكێتی تۆپی پێی جیهان لەپێناو بەدەستهێنانی مافی گواستنەوەی پەخشی یارییەكانی پاڵەوانێتیی جامی جیهانی و جامی كیشوەرەكان.
پێشتریش نوسینگەی داواكاری گشتی لە سویسرا، جیرۆم فالكێ ئەمینداری گشتی پێشوی یەكێتیی تۆپی پێی جیهان “فیفا”ی بە وەرگرتنی بەرتیل لە ناسر خلێفی تۆمەتباركردبو، داوای سزای زیندانی سێ ساڵی بۆ جیرۆم و 28 مانگی بۆ خلێفی كردبو.