به‌رپرسێكی ئه‌مریكی ئاشكرایكرد، وڵاتێكی دیكه‌ی عه‌ره‌بی ئاماده‌یه رێككه‌وتنی ئاشتی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل واژۆ بكات و په‌یوه‌ندییه‌كان ئاسایی بكاته‌وه، له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا ناوی وڵاته‌كه ئاشكرا ده‌كه‌ن.
كێلی نایت كرافت باڵیۆزی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له چوارچێوه‌ی كۆبونه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان لێدوانی بۆ به‌شێك له میدیا عه‌ره‌بییه‌كان داوه، رایگه‌یاندوه، پلانی ئه‌مریكا ئه‌وه‌یه به‌رده‌وام بن له راكێشانی وڵاتی زیاتر به‌ره‌و رووی رێككه‌وتنی ئاشتی له‌گه‌ڵ ته‌لئه‌ڤیڤ، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا وڵاتێكی دیكه‌ی عه‌ره‌بی ئه‌و هه‌نگاوه ده‌نێت و له دوو رۆژی داهاتوو ناوی وڵاته‌كه ئاشكراده‌كه‌ن.
پرسیاری ئه‌وه‌ی لێكرابوو ئایا ئه‌و وڵاته سعودیه‌یه؟ كرافت راسته‌وخۆ وه‌ڵامی نه‌داوه‌ته‌وه، ته‌نها رایگه‌یاندووه، “پێشوازی ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر سعودیه بێته ناو رێككه‌وتنه‌كه، به‌ڵام گرنگه جه‌ختمان له‌سه‌ر رێككه‌وتنه‌كه بێت و نه‌هێڵین ئێران نیازپاكیی به‌حره‌ین و ئیمارات به‌لاڕێدا ببات”.
كرافت رێككه‌وتنی ئیمارات و به‌حره‌ین-ی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل به گرنگ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دهستڕۆیشتنهكانی ئێران له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست وه‌سفكرد.
قسه‌ی ئه‌م به‌رپرسه ئه‌مریكییه و باسكردن له‌وه‌ی وڵاتێكی دیكه‌ی عه‌ره‌بی نیازێكی له‌وشێوه‌یه‌ی هه‌یه، له‌كاتێكدایه پێشتر ده‌گوترا 5 بۆ 6 وڵاتی دیكه به‌نیازن له‌گه‌ڵ ئیسرائیل په‌یوه‌ندییه‌كانیان ئاسایی بكه‌نه‌وه.