سه‌ركێشی ڕیفراندۆم كه سێ ساڵ پێش ئێستا له‌ده‌ره‌وه‌ى كۆده‌نگى نیشتمانی و شه‌رعیه‌تى په‌رله‌مان ، وه‌ك جۆرێک له‌خۆسه‌پاندنى سیاسی و پارێزگاریكردن له‌كورسییەک به‌ده‌م قاشكردنی سێوێكه‌وه ئه‌نجامدرا ، هیچ نه‌بوو جگه له‌مه‌ترسی خستنه‌سه‌ر ده‌ستكه‌وته‌كانى نه‌ته‌وه‌یه‌ک له‌سه‌فقه‌یه‌كی ژێربەژێری شکستخواردوودا ، ئه‌و سیناریۆ فاشل و بڕیاره هه‌ڵه و ناستراتیژییە ، ئه‌و ده‌ست له‌پشتدانە هه‌رێمی و لوتبه‌رزى سیاسییە ، ئەو ملنه‌دانە بۆ خواستی دڵسۆزان و دۆست و هاوپه‌یمانان بوو بەهۆى له‌ده‌ستدانى نیوه‌ى خاكى كوردستان ..
یادی ئه‌و شانۆگه‌رییه‌ی كه خۆم هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه به (فڕفڕاندۆم) ناوم بردووه وا ئێستا هەمدیس له‌لایه‌ن هه‌مان ئه‌و كه‌سانه‌وه كه هه‌میشه شانازییان به‌خیانه‌تەوه كردووه بەناوى كوردایه‌تى به‌خه‌ڵكى ده‌فرۆشنه‌وه و جارێک به‌تاپۆى ڕه‌ش و جارێكى تریش به‌كارتى گوشار ناوی ده‌به‌ن ، خۆ ئه‌گه‌ر له‌ڕووكه‌شدا جۆرێک بوو بێت له‌ختوكه‌دانى هه‌ستى نه‌ته‌وه‌یی خه‌ڵكى كوردستان ، ئه‌وا له‌ناوه‌ڕۆكدا جۆرێک بووه له‌خۆچه‌ماندنه‌وه و ڕاده‌ست بوون به‌ویستێكى هه‌رێمی ، بۆ ئه‌وه‌ى كه‌ركوكى قودس و خاكى به‌خوێن ڕزگاركراوى كوردستان بخه‌نه شەڕێکی نابه‌رامبه‌ر و دواجار پارێزگاری له‌و باڵانسه سیاسییه بكه‌ن کە بەرژەوەندی خۆیانی تێدا پارێزراو بوو ، به‌ڵام هه‌ر ئه‌و ئه‌سحابی فه‌خامه‌تانه‌ى به‌زمانى كوردى و له‌میدیاكانی خۆیانه‌وه ڕیفراندۆمیان به‌كوردایه‌تى ده‌رخواردى خه‌ڵك ئه‌دا ، له‌به‌رده‌م زوومى کامێرای كه‌ناڵه عه‌ره‌بی و جیهانییه‌كان شه‌رمنانه دووپاتییان ئه‌كرده‌وه ، كه ئەوان عێراقییه‌كى عه‌یار بیست و چوارن و ئه‌وه‌ى ڕوویدا ڕاپرسییه‌كى ئاسایی بوو بۆ زانینى خواستى خه‌ڵک ، له‌كاتێكدا ئه‌و دوو فاقییه له‌به‌یانكردن خۆى جۆرێكه له‌سوكایه‌تى به‌ویستى نه‌ته‌وه‌یه‌ک ، چونكه له‌دێرزه‌مانه‌وه كورد و بزوتنه‌وه سیاسییه‌كه‌ى به‌شۆڕش و خوێن به‌خشین خواستى سه‌ربه‌خۆیی به‌یانكردووە و پێویستى به‌هیچ تاقیكردنه‌وه و ئه‌زموون كردنێكیتر نه‌بوو …!!
خۆ ئه‌وكاتیش هاوارمان كرد كه كاكه سه‌ربه‌خۆیی بەپەنجە ڕاوەشاندن و خۆ گیڤ کردنەوە به‌ده‌ست نایه‌ت ، چاره‌نووسی میلله‌تێک بەعینادی تەسلیمی قه‌ده‌ر ناكرێت و نابێت گەردن و گەرووی میللەتێک و خاکەکەی بە ھەڕەشەی لەناوچوون بسپێردرێت . ئه‌وكاتیش ووتمان بەهۆی شەڕی داعش و ئه‌و هاوسۆزییه نێوده‌وڵه‌تییەى بۆ عێراق هه‌یه ، هه‌ر سه‌ركێشیه‌ک به‌ته‌نها بریتی نابێت له‌ڕووبه‌ڕووبونه‌وه و وه‌ستانه‌وه به‌ڕووى عێراقدا ، به‌ڵكو یه‌كسانیش ده‌بێت به‌وه‌ستانه‌وه به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى ، به‌ڵام به‌په‌نجه ڕاوه‌شاندن و حساب نەکردن بۆ نامه‌كه‌ى (تیله‌رسن) كه زۆر چاو‌دێر وه‌ك به‌ڵێنى بڵفۆڕ پێناسه‌یان ده‌كرد وه‌ڵام دراینه‌وه …!!
ئەو رۆژگارەی ھاوشێوەی بارام بەگ پەیامنێر و بێژەر و پەرلەمانتار و سیاسی و سەرۆکیش سەری زمان و بنی زمانییان تەڵاقدانی عێراق بوو ، نەیاندەزانی هەژموون و بەرژەوەندی سیاسی وڵاتان و ھاوکێشە نێودەوڵەتیەکانی ئەم ناوچەیە ، زۆر لەوە ئاڵۆزتر و قوڵترە بەو نەفەسە یاری بەھەموو شتێکەوە بکرێت ، سەرکێشی بەدەستکەوتەکانەوە کورد لەعێراقدا لەشەریک و ھاوبەشێکەوە ده‌كات بە شاگرد ، ئه‌و كات ووترا كه هه‌موو موسته‌الزمازتێكی سه‌ربه‌خۆییمان هه‌یه كه‌چی دوو هه‌فته‌ی نه‌برد بینیمان كه نه‌ک چاره‌كه مووچه‌شمان پێ نادرێت به‌لكو چڵه په‌ڵپینه‌كیش له‌بازاڕدا ده‌ست ناكه‌وێت تا هه‌ر هیچ نه‌بێت سه‌رچۆپی گێڕان بیگرنه ده‌ست بۆ ته‌واوكردنی شاییه‌كه‌یان ..!!
عاجباتیه‌كه‌شی لەوەدا بوو بە بۆنە و بێ بۆنە خۆیان دانیان پێداده‌نا کە ئەوان بۆ سەربەخۆیی ڕیفراندۆمیان ئەنجام نەداوە ، بەڵکو بۆ زانینی ڕای خەڵک و تاقیکردنەوە ئەو زه‌ماوه‌نده‌یان سازداوە كه‌چی ئینجاش هه‌ندێک هه‌ر به‌رده‌وام بوون له‌پاسپۆرت سوتاندن و سێ به‌سێ ته‌لاق دانی به‌غدا ..!!
هه‌ر چه‌ند مانگێكیش دوای هات و هاواری سه‌ربه‌خۆیی ، ئاڕاستەی سوكانیان به‌ره‌و به‌غداد گۆڕی و كه‌وتنه شه‌ڕى وه‌رگرتن و ده‌ستهێنانى پله و پۆست و له چاوتروكانێكدا (ئه‌ی ره‌قیب) بوو به (موتنی) …!!
شاناز ئیبراھیم ئەحمەد
٢٥-٩-٢٠٢٠