
رۆژنامەوان و پێشکێشکارێکی بەریتانی بە کۆکردنەوەی زۆرترین فۆڵۆوەر لە ئینستاگرام لە ماوەیەکی کەمدا، ناوی دەچێتە کتێبی گینسەوە و لە ماوەی چوار کاتژمێر و 44 خولەکدا ژمارەی فۆڵۆوەرەکانی ملیۆنێک تێدەپەڕێنێت.
دەیڤد ئەتێنبۆرۆو، کەسێکی سرووشتگەرایە، تەمەنی 94 ساڵانە و لە یەکەم ڤیدیۆی کە لە هەژماری خۆی لە ئینستاگرام پۆستی کردووە باسی ئەوە دەکات، ئەو هەنگاوەی بۆیە ناوە، چونکە جیهان لە “مەترسیدایە.. کیشوەرەکان گڕیان تێبەربووە، سەهۆڵبەندانەکان دەتوێنەوە، گیانەوەرە ئاوییەکان دەمرن، ماسییەکان لە دەریاکانمان دیارنامێنن و چەندان شتی دیکە”.
ئەو ڤیدیۆیەی تاوەکو ئێستا یەکەم پۆستییەتی لە، تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام کە لەلایەن فەیسبووکەوە خاوەندارێتی دەکرێت، لە ماوەی شەش کاتژمێردا 200 هەزار کۆمێنتی بۆ نووسراوە.
ژمارەی فۆڵۆوەرەکانی دەیڤید لە 24 کاتژمێردا گەیشتە دوو ملیۆن و 500 هەزار، تاوەکو شەوی هەینیش، ژمارەی فۆڵۆوەرەکانی زیاتر لە سێ ملیۆن و 200 هەزار کەسن.