چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی 320 ملیار دیناره‌كه‌ی به‌غدا، موچه‌ی مانگی 4ی ئه‌مساڵی فه‌رمانبه‌ران له یه‌ك هه‌فته‌دا دابه‌شبكرێت.
ئه‌و زانیارییه له‌لایه‌ن كه‌ناڵی “ئێن ئار تی”یه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه و سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندوه، رۆژی یه‌كشه‌ممه 27ی ئه‌یلول لیستی موچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان بۆ مانگی نیسان (چوار) راده‌گه‌یه‌نن و له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران موچه‌كانیان پێده‌درێت.
سه‌رچاوه‌كه ئاشكراشیكردوه، له‌م هه‌فته‌یه‌دا 320 ملیار دیناره‌كه‌ی به‌غدا ده‌گاته هه‌رێم، بۆیه ده‌توانن به یه‌ك هه‌فته موچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌شبكه‌ن.
هه‌روه‌ها به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه، داهاتی ناوخۆی هه‌رێمی كورستان زیادیكردوه و پاره‌ی فرۆشراوی نه‌وتیش ئاماده‌یه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، پاش دوو مانگ له بڕینی 21% له موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، مانگی نیسان لێبڕینه‌كه ده‌بێته 18%.