
سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان داوای دانیشتنێکی تایبەتی پەرلەمانی کوردستان دەکات .
بهپێی زانیارییهكان بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، لە سەر داوای مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پەرلەمانی کوردستان دانیشتنێکی تایبەت ڕێکبخات کە تێیدا سەرۆکی حکومەت لە سەر جێبەجێکردنی كارنامەی چاکسازیی کابینەی نۆیەم و ڕێڕەوی گفتوگۆکان لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی و شیکردنەوەی دۆخی دارایی و تەندروستی ئێستای هەرێمی کوردستان و لێکەوتەکانی تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا ، گوتارێک پێشکەش دەکات.
بە پێی ماددەی 66 بڕگەی دووەم لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، سەرۆک وەزیران دەتوانێت داوا دانیشتنی پەرلەمان بکات بۆ ئەوەی ڕوونکردنەوە لە سەر بابەتێک بدات و دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستانیش دەبێ لە ماوەیەکدا کە لە 14 ڕۆژ تێپەڕ نەکات ئەو دانیشتنە ڕێک بخات.