• هەواڵ
  • کوردستانی
  • عێراقی
  • جیهانی
  • وەرزش
  • هەمەرەنگ
یه‌ك شه‌ممه‌, ئازار 26, 2023
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
wazho.net
No Result
View All Result
Home سلایدشۆ
دابان محەمەد رەخنە لە عومەر سەید عەلی دەگرێت

دابان محەمەد رەخنە لە عومەر سەید عەلی دەگرێت

by بەرێوەبەر
ئه‌یلول 27, 2020
in سلایدشۆ, کوردستانی, هەواڵ
0
0
SHARES
0
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

دابان محەمەد سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان یاداشتێكی لە بارەی هەڵبژاردنەوەی سەرۆكایەتیی فراكسیۆنەكەی بڵاوكردەوە، دەڵێت، ئەگەر گۆڕینی سەرۆكایەتیی فراكسیۆنی گۆڕان بۆ رازیكردنی دڵی پارتی بێت، هیچ نرخێكی نیە.
دابان محەمەد، كە لەگەڵ شەش پەرلەمانتاری دیكەی فراكسیۆنەكەی لە زۆربەی پرسەكاندا هاوهەڵوێستن، لە بەشێكی یاداشتەكەدا بەڕوونی باسی لە رێگریی رێكخەری گشتیی گۆڕان كردووە لە پرۆسەی هەڵبژاردنی بە سەرۆكی فراكسیۆن و دروستكردنی فشار و بەخشینەوەی ئیمتیاز بۆ هەڵنەبژاردنی بە سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان.
بەپێی یاداشتەكەی سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان، لە 21ی ئەم مانگە دووبارە هەڵبژاردن بۆ سەرۆكی فراكسیۆن كراوە، ‎دەنگدان 6 بە 6 یەكسان بووە، “هەر لەوێدا پرۆسەكەمان بەجێهێشت، لە دوو نوسراوی فەرمیدا و پاڵپشت بە دەقی دەستوری و پەیڕەوی، دەرەنجامەكانیمان ڕەتكردەوە، لەبەر ئەوەی كە بۆچی رێكخەری گشتیی فەرق لە نێوان دو پەرلەمانتاری حزبەكەیدا دەكات؟! ئایا مەسەلە دەستەگەرییە؟ ئایا مومكینە مامەڵە لەگەڵ گۆڕان وەك بزوتنەوەیەكی سیاسیی بكرێ بەم نەفەسە؟!.

دەقی یاداشتەكە:

سەبارەت بە سەرۆكایەتی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان.
‎ئامانج لە یاداشتكردنی ئەم دێڕانەی خوارەوە دو شتە..
یەكەم: وەك نوێنەرێكی خەڵكی كوردستان بە گشتی و نوێنەری گۆڕانخوازان بە تایبەتی دەبێ ئەو وێنەیە رونبكەمەوە كە دور لە ویستی خۆمان لە میدیا درا بە پرۆسەی هەڵبژاردنم بە سەرۆكی فراكسێۆن و رێگریەكانی رێكخەری گشتی لەو روەوە. دووەم: بۆ ئەمرۆ و سبەی و دەیان ساڵی تر، گرنگە رون بێ كێ بەرپەسانە و كێش نابەرپرسانە مامەڵەی لەگەڵ ئەمانەتی گۆڕان كردوە.
‎لە ماوەی ڕابردودا، بەهەر هۆكارێك كاك عەلی حەمە ساڵەح دەستی لە سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان كێشایەوە، لە رۆژی 30_8_2020 لە كۆبونەوەیەكی فەرمیدا، بە یٔامادەبونی، بەڕێزان ڕێكخەری گشتی، یٔەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن و یٔەندامانی فراكسیۆنی گۆڕان، بەڕێز ڕێكخەری گشتی بڕیاریدا، ڕۆژی 31_8_ 2020 كاتژمێر 11 هەڵبژاردن یٔەنجام بدرێت.
‎پێش وادەی هەڵبژاردنەكە دەستێوەردانی یٔاشكرا و زەق كرا، تۆمەت بەخشرایەوە دژی بەشێك لە فراكسیۆن! فشاری زۆر، بەكارهێنانی ڕێگای ناشەرعی و هەڕەشە و تەنانەت یٔیمتیاز و بەخشین، بەرامبەر ئەو بەرێزانەی كە پێیان وابو پشتیوانی بەندە دەكەن، هەمو ئەوانە كاریان لە هاوڕێكانم نەكرد. كە زانرا لانیكەم ۷ دەنگی مسۆگەر هەیە كە بەندە، بە سەرۆكی فراكسێۆن هەلدەبژێرێ بەبڕیاری بەڕێز ڕێكخەری گشتی هەڵبژاردن ڕاگیرا، لەكاتێكدا سكرتێری كاروباری ژورەكان موكوڕبو لەسەر یٔەنجامدانی هەڵبژاردن، ژوری هەڵبژاردنی گۆڕان دەستی بەسەرداگیرا.
‎بەناچاری! بەپێی دەستوری بزوتنەوەی گۆڕان و پەیڕەوی ناوخۆی فراكسیۆن، دوای 10 ڕۆژ لە چاوەڕوانی لە ڕۆژی 7_9_2020 هەڵبژاردن یٔەنجام درا، بەندە و یٔاشنا عەبدوڵا و جەلال محەمەد، بە سەرۆك و جێگر و بڕیاردەری فراكسیۆن هەڵبژێردراین.
‎دۆخەكە یٔاسایی بوەوە، زۆربەی بەرپرسان لە پەرلەمان، حكومەت و پارێزگا و یٔیدارە خۆجێیەكان، حزب و كەسایەتیە دیارەكان پیرۆزییان لێكردین، لە یٔاستی بزوتنەوەی گۆڕانیش، سكرتێری جڤاتی نیشتمانی و وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان، مێدیای فەرمی گۆڕان و زۆرینەی بەرپرسان پیرۆزباییان كرد.
‎لە ڕێگەی پابەند نەكردنی 5 لە هاوڕێیانمان لە فراكسیۆن، كێشەكەیان بردە ناوهۆڵی پەرلەمان و كۆبونەوەكانی، هەوڵی لەتكردن و پەرتكردنی فراكسیۆن درا، ((یٔەو هاوڕێیانەی یٔەم هەوڵەیاندا تەیٔكیدیان دەكردەوە تەنیا گوێ لە ڕیكخەری گشتی دەگرن، بەمانایەكی تر بە قسەی رێكخەری گشتی وادەكەن)).
‎لە هەستكردن بە بەرپرسیارێتی و دروستنەبونی یٔاڵۆزی، هۆڵی پەرلەمانمان بەجێ هێشت، بۆ ماوەی سێ هەفتەش هەمان حاڵەت چەند بارە بوەوە. بە بێدەنگی لە چاوەڕوانی چارەسەردا بوین.
‎لەسەر داوای بەڕێزان ڕێكخەری گشتی و یٔەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن، بۆ چارەسەر داوای هەڵبژاردنێكی دیكەیان كردەوە، وەك بەڕێز ڕێكخەری گشتی وتی: تەنیا بۆ لەحیمكردنەوەی یٔەو 5 هاوڕێیەمانە و پرۆسەیەكی ڕوكەش و نهێنی دەبێت، لە 21_9_2020 هەڵبژاردن كرا، لەو نێوانەدا هەمو هەوڵیاندا دەنگێك لە پشتیوانانی ئێمە كەم بكەنەوە و كردیان، كاندیدی بەرامبەریشیان لە برایەكمەوە گۆڕی بۆ خوشكێكم بۆ ئەوەی دوایی مادەیەكی دەستوری گۆڕان بە نا دەستوری بەكار بهێنن، ئەوەشیان كرد.
‎دەنگدان 6 بە 6 یەكسان، هەر لەوێدا پرۆسەكەمان بەجێ هێشت، لە دو نوسراوی فەرمیدا و پاڵپشت بە دەقی دەستوری و پەیڕەوی، دەرەنجامەكانیمان ڕەتكردەوە.نەك لەبەر ئەوەی كە سەرۆكایەتی فراكسێۆنمان زۆر لا مەبەست بێت، بەڵكو، لەبەر ئەوەی كە بۆچی رێكخەری گشتیی فەرق لە نێوان دو پەرلەمانتاری حزبەكەیدا دەكا؟! ئایا مەسەلە دەستەگەرییە؟ ئایا مومكینە مامەڵە لەگەڵ گۆڕان وەك بزتنەوەیەكی سیاسیی بكرێ بەم نەفەسە؟! ئایا دەبێ رێكخەری گشتی هەمو گۆڕان بە تەكەتول و گروپی خۆی بزانێ یا چەند كەسێك ؟!
‎بۆ منیش و هاورێكانیشم لە فراكسێۆن ئەم مامەڵەیە ئێجگار نەشیاو و دورە لە فكر و بنەما بنچینەییەكانی گۆڕانی نەوشیروان مستەفا، مامەڵەیەكە دەتگەیەنێتە بنبەستی ئەوەی كاتێك هەڵسورا و یا وەزیر یا پەرلەمانتاری گۆڕان كێشەیەكی هەبێ دەبێ بیباتە لای رێكخەری گشتی، ئەی ئەگەر رێكخەر خۆی كێشەبێت بیبات بۆ كوێ؟!
‎دەمەوێ بۆ دەنگدەرانم و گۆڕانخوازان جەخت لەوە بكەمەوە سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان، گرنگی و بایەخی تا یٔەو جێگەیە هەیە، بتوانێت نوێنەرایەتی ڕاستەقینەی خەڵك بكات، بەرگری لەو بنەمایانە بكات كە بزوتنەوەی گۆڕانی لەسەر دروست بوە، پەرلەمانتارانی یٔازاد و یٔازایانە بتوانن كاری پەرلەمانیان یٔەنجام بدەن، هەڵسوڕاوان و دەنگدەران و هەوادارانی یٔەم بزوتنەوەیەش بە شانازییەوە پەنجە بۆ نوێنەرەكانیان درێژ بكەن، لەوە بترازێ و بێتە سەر ئەوەی ببێتە پێگەیەكی حزبی دەست و دەم بەستراو، بۆ ڕازیكردنی دڵی پارتی بێت، هیچ نرخێكی نیە و ناشبێت.

ShareTweetShare
Previous Post

رۆناڵدۆی بەڕازیلی: ناوهێنانم بە رۆناڵدۆ ئەسڵیەكە بێزارم دەكات

Next Post

بە بڕیاری وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ یه‌كه‌ی ژمێریاری یه‌كه‌كانی 70 و 80 خرایه‌ سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌

بەرێوەبەر

Next Post
بە بڕیاری وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ یه‌كه‌ی ژمێریاری یه‌كه‌كانی 70 و 80 خرایه‌ سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌

بە بڕیاری وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ یه‌كه‌ی ژمێریاری یه‌كه‌كانی 70 و 80 خرایه‌ سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

گەڕان

No Result
View All Result

دەربارەی ئەم ماڵپەرە

ئەم ماڵپەرە سه‌كۆیه‌كه‌ بۆ بابه‌ته‌ گه‌رمه‌كانى رۆژ و هەواڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەندروستی و وەرزشی و زانیارى گشتى .

بەشەکانی مالپەر

  • تەندروستى
  • جیهانی
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • ڕاپۆت
  • سلایدشۆ
  • عێراقی
  • ڤیدیۆ
  • کوردستانی
  • گرنگترین هەواڵ
  • هەمەرەنگ
  • هەواڵ
  • هونەری
  • وتار
  • وەرزش

  • دەستپێک
  • تەندروستى
  • وتار
  • هونەری
  • هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ

No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ