هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی ده‌ڵێت، په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان، عیراق و وڵاتانی ناوچه‌كه به‌هێزتر ده‌كه‌ن.
لاهور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له رێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه له‌گه‌ڵ ناوه‌ندی حزبه‌كه‌ی له دانیمارك رایگه‌یاند، له‌دوای كۆنگره‌و ئه‌و گۆڕانكاری و به‌ره‌وپێشچوونانه‌ی به‌سه‌ر ئۆرگان و په‌یوه‌ندییه نێوخۆیی و ئیقلیمیه‌كانی یه‌كێتیدا ھاتوون كه وایانكردووه یه‌كێتیی پێگه‌یه‌كی به‌ھێزتری ھه‌بێ له‌ناوچه‌كه به‌گشتی و كوردستان به‌تایبه‌تی.
له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا لاھور شێخ جه‌نگی جه‌ختی كرده‌وه له‌وه‌ی كه باشكردنی ژیان و گوزه‌رانی ھاونیشتیما‌نیان له ئه‌وله‌ویه‌تی كاری یه‌كێتی ده‌بێ و په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ھێز‌و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان و عیراق رێكخستۆته‌وه‌و بره‌وی زیاتری پێده‌ده‌ین و په‌یوه‌ندییه‌كانیشمان له ئاست ولاتانی ئیقلیمی باشتر و به‌ھێزتر ده‌كه‌ین.